دوو كۆلێژی بنه‌رِه‌تی ئێواران له رِاپه‌رێن و گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه
خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یاند: رِێكخراوی (ئینگڵش یوو كه‌ی) گه‌وره‌ترین رِێكخراوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، كه له (460) زانكۆ و سه‌نته‌ری زمان پێك هاتووه، ئاشكراشیكرد به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته رێكخراوه‌كه هه‌ماهه‌نگی و پشتگیری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ دابینكردنی كۆرسی زمان، به‌تایبه‌ت بۆ كاندیداكانی به‌رنامه‌ی تواناسازی، د.عه‌لی سه‌عید جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ئیمزاكردنی ئه‌و رِێكه‌وتننامه‌یه ده‌بێته ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ كاندیداكانی به‌رنامه‌ی تواناسازی و ده‌چێته پاڵ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت كه له ماوه‌ی رِابردوو پێشكه‌شی ئه‌و كاندیدانه‌ی كردوه و ده‌كات.