14ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- له‌ژێر درووشمى (په‌روه‌رده‌و زانست كه‌ناڵى گرنگى گه‌شه‌پێدانى كوَمه‌ڵن) له‌هوَڵى كتێبخانه‌ى گشتیى رانیه به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپه‌رِین و قائیمقامى رانیه، كوَنفرانسى زانستیى هاوبه‌شى نێوان زانكوَى راپه‌رِین و چه‌ند زانكوَیه‌كى سویدى ده‌ستی پێكرد. په‌یمان ره‌مه‌زان به‌رِێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنى زانكوَى راپه‌رِین راگه‌یاند: كوَنفرانسه‌كه ماوه‌ى سىَ روَژ به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندین سیمینارى ئه‌كادیمى له‌باره‌ى په‌روه‌رده‌و په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له پرِوَفیسوَر .د.پیرجوَ لاهدین پێرا شاره‌زا له‌بوارى رابه‌ریكردن و به‌رِێوه‌بردن له‌سكووڵى په‌روه‌رده‌و كلتور‌و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌زانكوَى مێلاردالینى سویدى و د.هانس ئوَڵوَف گوستافسوَن دكتوَرا له‌په‌روه‌رده‌داو ماموَستا له‌زانكوَى مێلاردالین و فه‌رهاد جیهان میهه‌ن ماسته‌ر له‌په‌روه‌رده‌و په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت و كولتوورتاسیداو قوتابى دكتوَرا له‌بوارى منداڵ و لاوان له‌زانكوَى ستوَكهوَڵم و د.حه‌سه‌ن شه‌ریف ماموَستا له‌سكووڵى كولتوور‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى زانكوَى سوَدریتوَن و دكتوَرا له‌بوارى په‌روه‌رده له‌زاكوَى ئوَپسالاى سوید.