13 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى مامۆستاكانیان قوتابیانى نێرگزى كچان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید كۆبونه‌وه‌و داوایان كرد چونكه ئێستا له‌وانه‌كانى فیزیا‌و كیمیا‌و ئه‌حیایان نه‌خوێندوه‌و گرفتیان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌مى بنه‌ره‌تى له‌په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یان كه‌گواستنه‌وه‌ى ئه‌و مامۆستایانه به‌پێى فه‌رمانى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى پسپۆرى زانستى بووه‌و له‌برى ئه‌و مامۆستایانه مامۆستاى پسپۆرى دیكه‌یان بۆدابین كراوه.