سلێمانی.. دوو منداڵە پێکەوە لکاوەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن‌ بەرەو تاران بەڕێدەخرێن

سلێمانی.. دوو منداڵە پێکەوە لکاوەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن‌ بەرەو تاران بەڕێدەخرێن
11 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- ئەو دوومنداڵە دوانەی کە بە پێکەوەلکاوی لەدایکبوون بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا بەمەبەستی چارەسەرکردن‌و جیاکردنەوەیان لە یەکتری بەرەو کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێدەخرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠\\١٠، عومەر تۆفیق باوکی منداڵەکان رایگەیاند بە ھەوڵ‌و خەمخۆری لێپرسراوانی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان‌و لەسەر ئەرکی رێکخراوەکە لەماوەی چەند رۆژی ئایندەدا ھەردوو منداڵەکەیان بەمەبەستی چارەسەرکردن بەرەو تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێدەخەن، روونشیکردەوە ھەردوو منداڵەکە ئێستا لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری شاری سلێمانی لە ژێر چاودێری پزیشکدان‌و بەوتەی پزیشکەکان سەرباری ئەوەی بەشێوەیەکی ئاڵۆز پێکەوە لکاون تەندروستیان جێگیرە، روونیشیکردەوە لە ھەنگاوی یەکەم دا منداڵەکان دەبنە ئێران‌و ئەگەر توانرا بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لێکیان جیابکرێتەوە نەشتەرگەریان بۆ دەکەن بەڵام ئەگەر دڵنیا نەبوون لە سەرکەوتنی نەشتەرگەریەکەیان ھەوڵ دەدەن لە وڵاتانی پێشکەتوی بواری پزیشکی نەشتەرگەریان بۆ بکرێت.
Top