ئه‌و كتێبانه‌ی قوتابیان وه‌ریان نه‌گرتووه له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێن
ساڵانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 15 ملیۆن دۆلار به كڕین و چاپكردنی كتێب ده‌دات، به‌ڵام تا ئه‌مساڵیش له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا نه‌بوونی كتێب یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی قوتابیانه و به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێ، له بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنێكی زۆر به كتێبه‌كانی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان په‌رله‌مانتاری لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان لیستی كوردستانی بۆ (باس) جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌بوونی زۆر له كتێبه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌وان به كۆمه‌ڵ ئه‌و كتێبانه‌یان له بازاڕ و مۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بینیوه، كه لۆگ و ئارمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان به‌سه‌ره‌وه بووه.
پرسیشی: \"ئه‌گه‌ر ئه‌وه گه‌نده‌ڵی نه‌بێت ئه‌ی چ شتێك گه‌نده‌ڵییه؟\"".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ (باس) ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه ئه‌و كتێبانه‌ی كه له بازاڕه‌كاندا هه‌بن كتێبی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بن.
گوتیشی \""ئه‌وه‌نده‌ی ئاگه‌دار بین تاكه كتێبێك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ فرۆشتن نه‌ڕۆیشتووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌مان پێكهێناوه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین\"" ."