شەپۆلە سەیرەكان، ئەو هەورانەی چاوەڕێی دانپێدانانن

شەپۆلە سەیرەكان، ئەو هەورانەی چاوەڕێی دانپێدانانن
26 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی دەركەوتنی چەند جارێك لە چەند شوێنێك دووبارە بووەوە دوای ئەوەی بۆ یەكەمجار وێنەی لە ناوچەی سیدار رابیدس لە ئەمەریكا گیرا، بۆ یەكەمجار لە ماوەی نزیكەی 60 ساڵدا، دان بە بوونی جۆرێكی نوێ لە هەوردا دەنرێت.


ئەو هەورانە سرووشتێكی شێواو و توندیاان هەیە و بەرەو ناوچە شاخاوییەكان هەڵدەكشێن و وەك ئەوە وایە ئاماژە بن بۆ روودانی رووداوێكی خراپ.

لەبەرئەوەی ئەو جۆرە هەورە وا دەردەكەوێت كە هەورێكی شەپۆلدارە و نیشانەی روودانی گەردەلوولە، بایەخدارانی بواری هەورەكان ناوی هەورە سەیرەكانیان لێنناوە.

كۆمەڵەی بەریتانیایی بۆ بایەخدان بە هەورەكان، ساڵی 2009 بۆ پۆلێنبەندكردنی ئەو جۆرە هەورە و دانانی لە ئەتڵەسی هەورە جیهانییەكاندا كە دوا جار لە ساڵی 1975 دەركراوە، پێشنیازێكی خستە روو.

ئەو جۆرە هەورە تا ئێستا لە فەرەنسا و نەرویج و ناوچەی بیرچایەر لە سكۆتلەندا و سالكۆمپ و میدڵزبرەی بەریتانی بینراوە.


-PNA
Top