كۆتایی مانگ دەوامی زانكۆ و پەیمانگەكان دەست پێ دەكات

 كۆتایی مانگ دەوامی زانكۆ و پەیمانگەكان دەست پێ دەكات
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (فوئاد عەلی) لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی “هەولێر” ئاماژەی دا كە لە هەفتەی كۆتایی ئەم مانگەدا خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكاندا دەست پێ دەكاتەوە.

(فوئاد عەلی) ئەوەیشی روون كردەوە كە هەرچەندە زۆربەی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم هەفتەی كۆتایی ئەم مانگەیان بۆ دەستپێكردنی خوێندن داناوە، بەڵام زانكۆی پزیشكیی هەولێر لە 15ـی ئەم مانگەوە دەستیان بە خوێندن كردووە و دەوام دەكەن.
Top