پێشكه‌وتنی ژاپۆن زاده‌ی په‌روه‌رده‌یه
May 2, 2017
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :توركیل ده‌خیل
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
(توركیل ده‌خیل (1973- ریاز) رۆژنامه‌وانێكی سعوودییه. له دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی ئیلاف، كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بیه و ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی، گۆڤاری ئه‌لیكترۆنیی ئه‌لئیقلاع و ماڵپه‌ڕی (جه‌سه‌دل سه‌قافه)دا به‌شدار بووه. ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی (ئه‌ی میدیا)یه كه رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه له ئه‌بوو زه‌بی ده‌رده‌كات، هه‌روه‌ها خاوه‌ن (ناوه‌ندی مسبار بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه)یه له دوبه‌ی و خاوه‌نی (خانه‌ی مدارك)ـه بۆ بڵاو كردنه‌وه.)وه‌رگێڕان: (به ده‌سكارییه‌وه)
یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه دێنه پێش كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه پرسی نوێخوازی و مۆدێرنێته‌یه. له شۆڕشی پیشه‌سازی به دواوه، كه دواتر شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا و ته‌كنیك و شۆڕشی زانیاری و ئنجا سه‌رده‌می مۆبایل و ئینته‌رنێت و میدیای ئاسمانیی به دوادا هات، دنیا بوو به دوو كه‌رته‌وه. دنیایه‌كی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو كه خاوه‌ن و داهێنه‌ری ئه‌و شۆڕش و گۆڕانكاریانه‌یه، دنیایه‌كی نه‌ریتی كه به ریتمی جاران و سه‌ده‌كانی پێشوو له ره‌وتی ژیان و رێڕه‌وی شارستانیه‌تی خۆی به‌رده‌وام بوو. واته دنیا دابه‌شی سه‌ر دنیای مۆدێرن و دنیای نه‌ریت بوو. هه‌ندێ وڵات ئه‌گه‌رچی له به‌ره‌ی دنیای نه‌ریتدا بوون، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م به دواوه، ئه‌و وڵاتانه به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م كیشوه‌ره‌دا، توانییان هه‌ستنه سه‌ر پێ و له دنیای نه‌ریته‌وه به‌ره‌و دنیای مۆدێرن هه‌نگاویان نا.
یه‌كێ له‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌ركه‌وتووانه خۆی نوێ كرده‌وه و له كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ریتییه‌وه گه‌له‌كه‌ی گۆڕا به كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن، وڵاتی ژاپۆنه. نووسه‌ری ئه‌م باسه (توركیل ده‌خیل) له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لی ژاپۆن و ئه‌زموونه‌كه‌یدا ژیاوه. له‌م وتاره‌دا به هه‌ندێ لایه‌نی شاراوه‌ی گه‌ل و وڵاتی ژاپۆن ئاشنامان ده‌كات، پتر له باره‌ی په‌روه‌رده و سیسته‌می خوێندن له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ی كردووه، كه رۆڵی كاریگه‌ری له گۆڕین و پێشكه‌وتنی ژاپۆن و گه‌له‌كه‌یدا بینیوه. ده‌با بزانین ئه‌م نووسه‌ره چی له باره‌ی ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی په‌روه‌رده له ژاپۆن ده‌گێڕێته‌وه.
"ئامانجی فێر كردن له ژاپۆن ئه‌وه نییه خه‌ڵكانێك پێ بگه‌یه‌نین كه له ته‌كنیكی زانست و وێژه و هونه‌ردا شاره‌زا بن، به‌ڵكوو ئامانج دروست كردنی كه‌سانی پێویست بۆ ده‌وڵه‌ته." ئه‌مه ئه‌و قسانه بوون كه یه‌كه‌مین وه‌زیری فێر كردن له ژاپۆن (ئه‌رینۆی مۆری) له ساڵی 1885دا گوتوونی. ئه‌م قسانه هه‌مان ئه‌و بناغه‌یه دیاری ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵێك وڵاتی ئاسیای له رووی پێكهاته‌وه رۆژاوایی، وه‌ك كۆریای باشوور، ژاپۆن و سه‌نگافووره له سه‌ری رۆیشتن، ئه‌وانه هه‌موو ریشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كولتووری رۆژاوادا گرێ داوه.
نووسه‌ری ژاپۆنی (كینزا بورۆ ئه‌وی) له باره‌ی راچه‌نینی ژاپۆنه‌وه ده‌ڵێ: "ئێمه تا بینه‌قاقا نقومی نێو كولتووری رۆژاوا بووین، به‌ڵام تۆوی بچووكیشمان چاند، جا وه‌ك چۆن تۆ‌و ره‌گی خۆی له نێو زه‌ویدا داده‌كوتێت و گه‌شه ده‌كات، ئه‌وا ئێمه‌ش وه‌خۆ كه‌وتووین و خۆمان دروست ده‌كه‌ینه‌وه".. ئه‌م شێوازه وای كرد به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ئاستی شارستانیی ژاپۆن ریشاڵێكی رۆژاوایی هه‌یه، به هه‌مان ئه‌ندازه زاده‌ی ره‌گ و ریشه و ساغه خاكی ژاپۆنه. ئه‌وان له دووه‌مین جیهانه جه‌نگه‌وه به قووڵی رۆچوونه‌ته نێو دنیایكاره‌وه، چین چین ئه‌زموونی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. له‌م ئه‌زموونه‌شدا فێر كردن و په‌ره پێدانی ئه‌م پرۆسه‌یه، رۆڵی كارای له پێشكه‌وتنی شارستانیانه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بوو.
ماوه‌ییه‌ك سه‌ده‌یه سیسته‌می فێر كردن له وڵاتانی عه‌ره‌ب دامه‌زراوه، به‌ڵام ئه‌و سیسته‌مه به گشتی شان له شانی ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كانی دی نادات، كه گه‌شه‌یان به ده‌زگاكانی فێر كردنی خۆیان داوه. له وڵاتانی عه‌ره‌بدا سیسته‌می فێر كردن له قوتابخانه و زانكۆكاندا، هه‌مان مۆركی فێر كردنی نێو حوجره‌ی هه‌یه، له‌و بازنه‌یه ده‌رنه‌چووه، بۆیه هه‌ر وابه‌سته‌ی گوتن و گوتنه‌وه بووه، پتر له‌وه‌ی مرۆڤ فێر بكات كه كه‌سایه‌تیی خۆی بدۆزێته‌وه.
له وڵاتانی عه‌ره‌بدا، شێوازی پرسیاری لێبڕاوه و وڵامی ئاماده باڵی به سه‌ر پرۆگرامه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌دا كێشاوه، له دامه‌زراندن و پێگه‌یاندنی زانستیانه‌ی مرۆڤدا، ئامرازه‌كانی هزر و شێوازی فه‌لسه‌فی دوور خراونه‌ته‌وه.. ئه‌زموونی ژاپۆن ئه‌گه‌رچی له پاش ئه‌زموونی وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌به‌وه ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك كه قابیلی به‌راورد نییه، وه‌پێش ئه‌زموونی ئه‌وان كه‌وتووه!
نووسه‌ری ئه‌مریكی (پاتریك سمیس: 1927- 2014) له كتێبه‌كه‌یدا "ژاپۆن، روانگه‌یه‌كی نوێ"، ئه‌زموونی خۆی و ئه‌وه‌ی به چاوی خۆی له قوتابخانه‌كانی ژاپۆندا دیویه‌تی، تۆمار كردووه. ئه‌و سه‌رنجی داوه "به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان به دڵ گه‌رمییه‌وه باسی باشییه‌كانی فێر كردنی لیبراڵ ده‌كه‌ن، (تاشیۆ ئیجیما) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی مینامی پێی وایه، واقیع هه‌ر ته‌نیا كۆ كردنه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌كانی زانست نییه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی گه‌یشتنی كه‌سه‌كانیشه به جه‌وهه‌ری ئه‌و واقیعه له ژیانی رۆژانه‌یاندا، ئێمه قوتابییه‌كمان ده‌وێت كه له نێو سروشتدا گرفت به‌دی بكات و چاره‌سه‌ریشی بۆ بدۆزێته‌وه.. له سه‌ردانم بۆ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی سكای، (یوهۆ سونو) پێی گوتم، ئه‌ركی منه قوتابیان پێ بگه‌یه‌نم، بۆ ئه‌وه‌ی به توانا و دامه‌زراو بن و توانای به‌هێز كردنی بنیاتی نه‌ته‌وه‌یان هه‌بێت، بنه‌مای سه‌ره‌كیی منیش ئه‌وه‌یه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ هه‌ر رۆڵێك بگێڕێت كه مه‌به‌ستی بێت."
به فێر كردنی تۆكمه و دامه‌زراو، كه له سه‌ر بنه‌مای دروست كردن و بنیات نانی كه‌سایه‌تی رۆنراوه، ده‌بینی كۆمه‌ڵگاكانی ئاسیا، له سه‌رووشیانه‌وه ژاپۆن، توانییان شكستی گه‌وره تێپه‌ڕێنن، پاش ئه‌وه‌ی له دووه‌مین جیهانه جه‌نگدا به ته‌واوی تێك و پێك شكێندران.. كه‌چی له نسكۆ راست بوونه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه شكستیان پێ دان، بۆ نموونه ویلایه‌ته‌كانییه‌كگرتووی ئه‌مریكا، هاوكار بوون و له‌گه‌ڵ میراتی خۆشیاندا گونجان، به‌ره‌نجامی كۆتایی ئه‌م هاوكاری و گونجانه‌ش بریتی بوو له: داهاتێكی به‌رزی تاك، پۆلێنی گه‌شه‌ی مرۆییانه له ئاستێكی بڵنددایه، بووژانه‌وه‌ی ئابووری، خۆشگوزه‌رانیی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌قامگیریی سیاسی.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له سایه‌ی ئه‌وه‌دا به‌دی هاتن، كاتێك ئه‌و وڵاتانه بنیاتی كۆمه‌ڵیان دروست كرد، له سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز نه‌بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی چین و كۆریا و هی دیكه‌ش میلله‌تی فره ره‌گه‌زن، به‌ڵكوو بنه‌گه‌ی پته‌وی دامه‌زراندنه‌كه‌یانیه‌ك وشه بوو، ته‌نیا "فێر كردن".
رازی هه‌ره دیاری سه‌ركه‌وتنی فێر كردن له ژاپۆن پشت به سێ بنه‌ما ده‌به‌ستێت:
-ئامانجی فێر كردن بنیات نانی كه‌سایه‌تییه.
-دروست كردنی ئه‌و پسپۆریانه‌ی له واقیعدا به‌رهه‌م هێنن.
-فێر كردنی هاوبه‌ش، تێیدا قوتابیان له یه‌ك كاتدا له نێوانی خۆیاندا هه‌م فێرخواز و هه‌م مامۆستاشن.
مه‌ودای نێوان قوتابی و مامۆستاكه‌ییه‌كجار كه‌مه، هه‌ر له باخچه‌ی منداڵانیشه‌وه په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. رێژه‌ی 90%ی ژاپۆنی ده‌چنه باخچه‌ی منداڵانه‌وه، له‌وێدا پێیان ده‌گوترێت و فێر ده‌كرێن، كه ئه‌وه‌ی فێری ده‌بین بۆ خزمه‌ت كردنه به نه‌ته‌وه‌ی مه‌زنمان، به فێر بوونمان ده‌توانین قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنین.. ئا ئه‌مه‌یه دروشمه‌كه‌یان.
هه‌ڵبه‌ت ژاپۆن به كرده‌نی به سه‌ر قه‌یرانه‌یلی داراییدا زاڵ بووه، ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رۆژگاردا ته‌نانه‌ت به سه‌ر مه‌ترسیی بوومه‌له‌رزه‌شدا زاڵ بووه، كه به پێی خه‌سڵه‌تی جیۆلۆجیی وڵاته‌كه‌وه، به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی بوومه‌له‌رزه ده‌بێته‌وه. زانست و فێر بوون چه‌كی كاریگه‌ری ژاپۆنییه‌كان بوو بۆ زاڵ بوون به سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگ و مه‌ترسیانه‌دا.
له ساڵی 1955دا فه‌یله‌سووف و ئه‌نترۆپۆلۆژیستی ناسراو (كلۆد لیڤی شتراوس: 1908- 2009) له باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان كولتووره‌كان نووسیویه‌تی: "هه‌رچه‌ندی كولتوورێك كه‌متر په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كولتووره‌كانی دی‌دا به‌ست، ئه‌وا كه‌مترین ئه‌گه‌ر هه‌یه كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌و دی تێك بدات و بنكه‌نی بكات، به‌ڵام به دیوێكی دیكه‌دا، كه‌متر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی بۆ ده‌ڕه‌خسێ كه ده‌وڵه‌مه‌ندی و فره‌یی و نیشانه‌كانی ئه‌وی دی به‌دی بكات، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه بێ چاره‌سه‌ره."
ژاپۆن نه‌ته‌وه‌یه‌كه خۆی فێر كرد، خه‌ڵكیشی فێر كرد.. ئیدی راچه‌نی.
*ژێده‌ر: رۆژنامه‌ی (شه‌رقل ئه‌وسه‌ت)، ژماره 13986، 14/3/2017، چاپی هه‌ولێر.