هابرماس و چه‌مكی فه‌زای گشتی
November 1, 2012
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :نووره‌دین عه‌لووش
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
له كاتێكدا كه بزووتنه‌وه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی، پتر له هه‌ر كاتێكی پێشووتر، پێویستیان به نوێنه‌رایه‌تی و روون و ره‌وانیی سیاسی هه‌یه، له سه‌رمان پێویسته دووباره هابرماس بخوێنینه‌وه، به ئامانجی پێكه‌وه گونجاندنی چوارچێوه‌ی كار و بیركردنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و (هابرماس) به یۆتۆپیای سیاسیش وه‌سف بكه‌ن.ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌یله‌سووفه له دوایین توێژینه‌وه‌كانیدا جه‌خت ده‌كاته سه‌ر پێویستیی تێپه‌رِاندنی "ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه"، له پێناو دژایه‌تی كردنی جیهانگیراندنی ته‌وژمی (سیاسیی ئابووری)، ئه‌ویش له رێی گه‌ڵاڵه بوونێكی جڤاكیانه‌ی فه‌زای گشتییه‌وه، كه بزوێنه‌ری ئه‌میش شرۆڤه‌ی ره‌خنه‌كارانه‌یه بۆ ئه‌ركه سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
له كتێبه‌كه‌یدا "فه‌زای گشتی، ئه‌ركیۆلۆژیای ریكلام به‌وه‌ی كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگای بورژوایه"، هابرماس توێژینه‌وه‌یه‌كی "سۆسیۆ- مێژوویی"ی، له‌باره‌ی وه‌رچه‌رخانه‌كانی بنیادی فه‌زای گشتیی بورژوا، هه‌ر له سه‌ره‌تایه‌وه تا ده‌گاته رۆژی ئه‌مرِۆمان، پێشكه‌ش كرد.
ئه‌م په‌یدا بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی پره‌نسیپی ریكلام، به‌وه‌ی كه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ چاودێری كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، گرێدراوی تاكی (رۆشنبیری بورژوا)یه.
تاك كه ئه‌م توانا سیاسییه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، پێ به پێ به هۆی نواندنی هه‌ڵوێست و شه‌رعیه‌تی تاك یان جڤاكه‌وه هاتووه‌ته دی، به را و ره‌خنه‌ی عه‌قڵانییه‌وه، به بێ گوێدانه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
جینیالۆژیای فه‌زای گشتیی بورژوا
ئه‌گه‌ر هابرماس هیچ ناته‌باییه‌كی له نێوان هه‌ردوو بواری "گشتی" و "تایبه‌ت"دا له سه‌ده‌كانی ناوه‌رِاستدا نه‌بینی، كه بشێ له‌گه‌ڵ هاوچه‌شنه‌كانی ئه‌وان له نموونه‌ی كۆن (دێرین) به‌روارد بكرێت، له به‌رامبه‌ردا هابرماس له به‌رایی سه‌رمایه‌داریی بازرگانی و داراییدا توخمگه‌لێك ده‌بینێت، كه ئاڵوگۆرِه تێك هه‌ڵكێشێكی نوێیان پێك هێنا:
- ئاڵوگۆرِ كردنی هه‌واڵ.
- ئاڵوگۆرِ كردنی كاڵا.
به كرده‌نیش ئه‌وكات تێبینی ده‌كه‌ین، كه فراوان بوونێكی گه‌وره‌ی تۆرِێكی ئاسۆیی له پاشكۆی ئابووری به‌دی ده‌كه‌ین، كه ناكرێ به په‌یوه‌ندیگه‌لی ده‌ره‌به‌گانه‌ی گرێ بده‌ین، ئه‌ویش له رێی وه‌رچه‌خانه‌وه كه به سه‌ر بنیادی ئابووریدا هاتووه، ئه‌میش ره‌نگدانه‌وه‌ی به سه‌ر په‌یوه‌ندیگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌بووه. جموجۆڵی ئابووری ده‌بێ له سایه‌ی فه‌زایه‌كی فراوانی ئاڵوگۆرِدا به‌دی بێت، ئنجا بابه‌تاندنی له بن چاودێری و به‌رِێوه بردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا. ئه‌میش (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) رووبه‌رِووی به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تیی بازرگان و سه‌رمایه‌داران ده‌بێته‌وه. له راستیدا توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی فه‌زای گشتیی بورژوا و به دامه‌زراو كردنی له هه‌ردوو سه‌ده‌ی 17 و 18دا په‌یدا ده‌بێت.
هاوشان له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی ده‌وڵه‌تێكی نوێ، چینێكی بورژوا په‌یدا ده‌بێت، كه بریتی ده‌بێت له فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی و دادوه‌ران و پزیشكان و ره‌به‌نان و مامۆستایان "رۆشنبیران".
له نێو ئه‌م چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و هۆشیارییه بكه‌ن كه بۆ خه‌ڵكی روون ده‌كاته‌وه، كامه‌یه دوژمنی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی بورژوا و كامه‌شه پێگه‌یان له نێو فه‌زای گشتیی تازه له‌دایك بووی بورژوادا.
به‌م جۆره هێدی هێدی، هه‌ر شتێكی ده‌كرێ به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دابندرێت، له ئێستا به دواوه ده‌بێته خه‌می خه‌مانی چینی بورژوا.
چه‌مكی ریكلام به‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی فه‌زای گشتییه،
هه‌روه‌ها به‌وه‌ی پره‌نسیپی چاودێری كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیشه
سه‌ربه‌خۆیی و پێشكه‌وتنی فه‌زای گشتیی بورژوا، پیاوه‌تییه‌كه‌ی بۆ گه‌شه كردنی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌گه‌رِێته‌وه، له پاڵ رایه‌كی گشتی كه به تایبه‌تی له شارنشینان و بورژوایانێك پێك دێت، كه خووی خوێندنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چاپه‌مه‌نیی نوێ‌دا گونجاند، نه‌مازه له‌گه‌ڵ هاتنی شرۆڤه‌ی ره‌خنه‌یی بۆ نێو رۆژنامه‌گه‌ریی رۆژانه‌وه، ئیدی له ناوجه‌رگه‌ی فه‌زای تایبه‌تدا، تۆرِێكی چرِی پێكه‌وه‌رِۆیی گشتی هاته ئاراوه.
به‌م جۆره شێوه‌ی نوێ له په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، كه له سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و به‌كار هێنانی عه‌قڵ داده‌مه‌زرێت. گه‌نگه‌شه‌ی نێو ساڵۆنه‌كان به‌وه‌ی خه‌ڵك قسه‌ی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه ده‌كه‌ن كه له رۆژنامه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، هه‌ر تاكه كه‌سێك را و پاساوی خۆی ده‌خاته روو.
هابرماس وای ده‌بینێت كه چه‌ند ساڵێك به‌ر له شۆرِشی فه‌ره‌نسا، رۆژنامه‌گه‌ری وێنه‌یه‌كی جه‌ق به‌ستووی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و فه‌زای گشتی پێشكه‌ش كرد، كه‌چی له فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها له به‌ریتانیاشدا، وه‌ك دواتر ده‌بینین، په‌یوه‌ندیی نێوانیان زۆر روون بووه. پره‌نسیپی ریكلامی راگه‌یاندن له راستیدا پره‌نسیپێكی چاودێرییه، به‌وه‌ی رای گشتیی بورژوا بۆ وه‌ستان دژ به ده‌سه‌ڵات، قۆرخی كرد، تا سنوورێك بۆ نهێنییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌وڵه‌تی ره‌ها دابنێت. ئه‌م پره‌نسیپه‌ی بۆ فه‌زای گشتیی بورژوا دامه‌زرا بوو، له راستیدا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه ده‌ستی پێ كرد، به‌وه‌ی فه‌زایه‌كی نوێی سیاسییه و خۆی خسته نێوانی ده‌وڵه‌ت و تاكه‌كانه‌وه. فه‌زای گشتیی بورژوا رۆڵی میانگێرِ له نێوان پێداویسته‌كانی جڤاك و ده‌وڵه‌تدا ده‌گێرِێت. ئه‌م میانگێرِییه‌ش ده‌بێ پێ به پێ پشت به چه‌مكی "رای گشتی" ببه‌ستێت. به واتایه‌كی دی، نواندنی هه‌ڵوێست و شه‌رعیه‌ت بۆ ره‌خنه‌ی عه‌قڵانی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
لێره‌دا، به چه‌ند په‌یڤێكی دی جه‌خت ده‌كه‌ینه سه‌ر بیرۆكه‌ی توانای سیاسی، هابرماس وای داده‌نێت كه گه‌ڵاڵه بوونی فه‌زای گشتی مه‌رجێكی سه‌ره‌كیی توانای سیاسی و وڵاتایه‌تییه (هاووڵاتی بوونه). ریكلامی میدیا و به تایبه‌ت میدیای سیاسی، له بنه‌رِه‌تدا وابه‌سته‌ی وه‌رچه‌رخانه له شه‌رعیه‌تی چالاكیی سیاسی، ئه‌مه‌ش له رێی سه‌روه‌ریی میللییه‌وه دێته دی، كه له رێی ئه‌وه‌وه بوار به ده‌ركه‌وتنی چه‌مكی وڵاتایه‌تی (هاووڵاتی بوون) ده‌دات، تا دوا جار ده‌گاته قۆناغی كێبرِكێی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌م میانگێرِییه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت و تاك، هێدی هێدی له رێی ده‌قی دیاری كراوی ده‌ستوورییه‌وه، وه‌ك به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵبژاردن و رۆژنامه‌گه‌ری و به تایبه‌تی گفتوگۆی په‌رله‌مانیی كراوه به رووی میدیاوه، تا ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوچه‌رخه وه‌رچه‌رخانی بونیادگه‌رانه‌ی فه‌زای گشتی:
به‌ره‌و چه‌واشه بوونی ئه‌ركی ره‌خناییانه‌ی فه‌زای گشتی
هابرماس به بایه‌خه‌وه روو له نموونه‌ی لیبرالیزمانه‌ی دیموكراسیی بورژوا ده‌كات، ئاشكرا لای وایه كه رزگارییه‌كی به‌هێزی تێدایه، به‌ڵام هه‌روه‌ها دژبه‌رییه‌كی به‌هێزیشی تێدا ده‌بینێت، له رووی سه‌ركوت كردنی رای گشتیی میللی، ته‌نانه‌ت وای لێ هات ته‌نیا چینی بورژوا به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی قۆرخ بكات. گواستنه‌وه له ده‌وڵه‌تێكی لیبرالی ده‌ستوورییه‌وه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی سۆشیالیست، وای كرد رۆڵی فه‌زای گشتی دابخورێت. ده‌ست تێوه‌ردانی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی سۆشیالیست له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی هابرماس ناوی ده‌نێت "گه‌رِاندنه‌وه‌ی فیودالیزم (ده‌ره‌به‌گایه‌تی) بۆ فه‌زای گشتی". فره ده‌ست تێوه‌ردان له فه‌زای گشتی و تایبه‌ت به پشت به‌ستن به رێچكه‌ی كارگێرِی و ته‌كنیك، ئه‌ركه ره‌خنه‌ییه‌كانی فه‌زای گشتیی لاواز كرد.
له نێو ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستدا فه‌زای گشتی رۆڵی خۆی له‌ده‌ست دا، شان به شانی ئه‌وه هابرماس بایه‌خ نه‌دانی گه‌ل به سیاسه‌تی بینی، رای گشتی رۆڵی ره‌خنه‌گرانه‌ی خۆی له‌ده‌ست دا، به هۆی ملكه‌چ بوونی بۆ كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی، كه ته‌كنیكی ریكلام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆی له به‌رده‌وام بوون له ده‌سه‌ڵات، به‌كار ده‌هێنێت. ئه‌مه له‌و ره‌خنه‌یه‌ی هابرماس ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای نوێی كرد، گرنگه به‌وه‌ی ریكلامی هوتاف و مانۆر جێی ریكلامی ره‌خنه‌یی گرته‌وه، به‌وه‌ی فه‌زای گشتی رووی كرده فه‌زای هه‌لهه‌له و هوتاف كێشان، سیاسه‌ت بووه فیستیڤاڵ، بازارِكاریی سیاسییش جێی گوتاربێژیی گرته‌وه. له سه‌رده‌می ریكلامێك كه گه‌مه به عه‌قڵ ده‌كات، رای گشتی بزوێنه‌ر نییه، به‌ڵكوو ته‌وافقی ده‌سكرد كه رێ بۆ كۆده‌نگی خۆش ده‌كات، بزوێنه‌ره. هابرماس رازییه به بیرۆكه‌ی لادانی فه‌زای گشتی و قه‌یرانی وڵاتایه‌تی (هاووڵاتی بوون)، ئه‌و یه‌كێكه له‌و بیرمه‌ندانه‌ی زۆر چاك پرسی ریكلام و پێویست بوونی وه‌گه‌رِ خستنی عه‌قلڕ له لۆژیكی كاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، پێكه‌وه گرێ دا، به تایبه‌تی له (پێكه‌وه‌رِۆیی)دا.
ئه‌گه‌ر هابرماس پێی وایه ره‌وتگه‌لی دژبه‌ر (دژبه‌یه‌ك) له كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا و به تایبه‌تی خواستی روو له زیادی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وایه، كه پرسی گشتی گشتیانه‌تر بێت، هه‌روه‌ها پێشی وایه هۆشیاریی ته‌كنۆكراتانه به گشتی ته‌نیا هیوایه‌كی كه‌م بۆ به سیاساندنی فه‌زای گشتی ده‌هێڵێته‌وه، كه‌وا بێت پتر وابه‌سته‌ی توانای ره‌خنه‌ییانه‌ی رای گشتی بێت.
تێبینی:
ئه‌م ده‌قه له لایه‌ن (نووره‌دین عه‌لووش- مه‌غریب)ـه‌وه به ناونیشانی (هابرماس ومفهوم الفچاء العمومی) به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كراوه‌ته‌وه، له عه‌ره‌بیشه‌وه كراوه‌ته كوردی.
ژێده‌ری ره‌سه‌ن: