جاك دریدا و پرسی جیاوازی
September 19, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ئه‌لحوسێن ئه‌خدووش
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
هزری هاوچه‌رخی فه‌لسه‌فه به ئاراسته‌یه‌كی دژه باو له مێژووی هزری رۆژاوادا گوزه‌ر ده‌كات. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، هزری جیاوازی وه‌ك به‌شدارییه‌كی گه‌رم و گورِ له ئاسۆی رچه‌شكێنی، خۆی پێشكه‌ش ده‌كات. (Jacques Derrida) به دیارترین پێشه‌نگانی ئه‌م ره‌وته نوێیه داده‌ندرێت، به‌وه‌ی كاری بۆ له یه‌ك ترازاندنی كۆمه‌ڵێك چه‌مكی فه‌لسه‌فی كرد، كه به درێژایی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپا باو بوون. ئه‌و توانیی بنیاده كۆنه‌كانی میتافیزیك له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌م جۆره به‌شدار بوو له تێك شكانی په‌یكه‌ری ئایدیۆلۆژیانه‌ی و سه‌روابن كردنی ریزبه‌نده‌كه‌ی. هه‌روه‌ها بواری به كردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ په‌راوێزه‌كاندا كرده‌وه، به ده‌سپێك له شله‌قاندنی مه‌یلی ناوه‌ندخوازی كه به درێژایی مێژوو تا به ئه‌فلاتوون ده‌گات، باو بووه. كه‌واته، چییه جۆر و خه‌سڵه‌تی ئه‌و به‌شدارییه‌ی "دریدا" پێشكه‌شی كرد، به‌وه‌ی كه یه‌كێكه له ئه‌ڵقه بنه‌رِه‌تییه‌كانی پێكهێنه‌ری هزری جیاوازی؟ ئه‌دی به‌های ئه‌و جیاوازییه چییه؟ پاشان كامه‌یه سنووره‌كه‌ی؟قسه كردن له‌باره‌ی هزری جیاوازی له لای دریدا، وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیار و تایبه‌تمه‌ند له ئه‌ڵقه‌كانی هزری هاوچه‌رخی رۆژاوا، راسته‌وخۆ ده‌مانخاته سه‌ر رێرِه‌وی فه‌لسه‌فه‌ی هیدگه‌ر (Heidegger)، كه له بنه‌رِه‌تدا له سه‌ر دووباره بایه‌خ دانه‌وه به چه‌مكی "بوون" رۆنرا (گه‌ڵاڵه بوو)، نه‌ك له سه‌ر لایه‌نی ئاماده‌بوون كه میتافیزیك سوور بوو له سه‌ر باس كردنی، به‌ڵكوو له رێی گوتنی ئه‌وه‌ی "بوون" له "هه‌بوو" جودایه، پاشان كه خه‌سڵه‌تی "بوون" په‌یدا بوون و ون بوونه. له‌م بواره‌دا دریدا ئاشكرا ده‌ڵێ، "هیچ شتێك نییه هه‌وڵم بۆ دابێت و بۆی هه‌بوو ببێت، ئه‌گه‌ر پرسه‌كانی هیدگه‌ر نه‌كرابانه‌وه.. به‌ر له هه‌موو شتێكیش ئه‌گه‌ر سه‌رنج نه‌ده‌ینه ئه‌وه‌ی (هیدگه‌ر) ناوی لێ ناوه جیاوازیی نێوان بوون و هه‌بوو."
هه‌ڵبه‌ت، له توانای خودی "هیدگه‌ر"یشدا نه‌بوو ئه‌و شته بكات، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه شێوازێكی له فه‌لسه‌فاندن پیاده كرد، كه تێیدا دارِشتن و گه‌ڵاڵه‌كاریی زمانه‌وانی ره‌چاو ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر كار بۆ نه‌هێشتنی چه‌مكه‌كانی دامه‌زرێنه‌ری به‌رجه‌سته كردنی میتافیزیكانه‌ی بوون بكرێت، به‌وه‌ی (ئه‌و بوونه) ئاماده‌بوونه، وه‌ك چه‌مكی عه‌قڵ یان "لۆگۆس"، چه‌مكی هه‌قیقه‌ت، ته‌ماشا، خود، جووت بوون (چونیه‌كی).. هه‌روه‌ها چه‌مكی دیكه كه دیره‌گی فه‌لسه‌فاندیان له هه‌موو سه‌رده‌مێكی فه‌لسه‌فه‌دا پێك هێنا.
له رێی ئه‌و كه‌نارگیر كردنه‌ی كه‌لتووری میتافیزیكییه‌وه، هیدگه‌ر كاری كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ ره‌وشی گوتاری فه‌لسه‌فی، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ها و نرخه ئه‌نتۆلۆژی و میتافیزیكیانه‌ی پێشتر پێوه‌ی نووسا بوون، جیاواز بوو. ئه‌و وای داده‌نێت كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ پرسی بوونمان له رێیه‌كی مێژووییه‌وه بۆ روون ببێته‌وه، ده‌بێ كولتوورێك كه بووه‌ته به‌رد، ببووژێندرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌و خڵت و خاشه‌ی به تێپه‌رِ بوونی زه‌مان پێوه نووساوه، پاك بكرێته‌وه. ئێمه‌ش وا له‌و ئه‌ركه ده‌رِوانین كه سرِینه‌وه‌ی ئه‌و ره‌سیده‌یه كه كه‌لتوور له ئه‌نتۆلۆژیای كۆنه‌وه هێشتییه‌وه و دای كرد و پاراستی.
به‌م جۆره بانگه‌شه‌كه‌ی له‌باره‌ی تێپه‌رِاندانی میتافیزیك به‌وه‌ی له بیركردنی بوونه، دامه‌زرا. به لای (ئه‌و)ـه‌وه، ئه‌و هزره‌ی بیر له هه‌قیقه‌تی بوون ده‌كاته‌وه، ناچاره میتافیزیك تێپه‌رِێنێت. "دریدا"ش به‌و رێرِه‌وه‌دا هات، كه ستراتیژێكی ره‌گاژۆتری گرته ئه‌ستۆ بۆ له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه (شیته‌ڵ) كردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ئه‌و میتافیزیكه، بانگه‌شه‌كه‌ی ئه‌ویش له سه‌ر ئه‌وه رۆنرا كه گوتاری فه‌لسه‌فی بكاته گوتارێكی نووسراو نه‌ك زاره‌كی. له‌م پێناوه‌شدا، كاری بۆ گێرِانه‌وه‌ی سه‌نگی نووسین كرد له پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن میتافیزیكه‌وه سووكایه‌تیی پێ كرا، كه به لای ئه‌و (میتافیزیك)ـه‌وه، ده‌نگ به‌هادارتر بوو.
هه‌ر بۆیه هه‌ڵوه‌شانكارییه‌كانی دریدا چرِبوونه‌وه سه‌ر بنیادی ناوه‌وه‌ی ده‌ق، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ی به نائارامی و دژبه‌رییه‌كانی ناوه‌وه‌ی ببردرێت. له‌و كاته‌ی به ده‌سپێك له هێزی ناته‌با له‌گه‌ڵ یه‌كه‌وه ئه‌و ده‌قانه نامێنن، ستراتیژی شیته‌ڵ كردنه‌وه به ده‌سپێك له‌و كاریگه‌ریانه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ق ده‌جوولێنن، كار بۆ زه‌ق كردنه‌وه‌یان ده‌كات. لێره‌دا، كار له‌م ستراتیژه‌دا په‌یوه‌سته به پشتیوانی كردن له لایه‌نانی له‌به‌ر یه‌ك ترازانی یاساكانی نیشانه‌دان و تێك هه‌ڵكێشه‌ری واتا، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مه‌ی ساویانه‌ی ئاشكرا بكرێت، كه له پشت گه‌مه‌ی ئاماده بوون و وابه‌ست بوون به زه‌مان و بوونه‌وه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت شیته‌ڵ له‌و ئاسته‌دا ناوه‌ستێت، به‌ڵكوو بۆ دوورتر له‌وه ده‌رِوات، بۆ واتای خودئاماده بوون و خودی واتا، خود و ناسنامه.. ئه‌ویش له پێناو رۆچوون به هه‌قیقه‌تی ئه‌وان و دۆزینه‌وه‌ی ناهاوسه‌نگی و جیاوازیی ساویانه تێیدا، دروست وه‌ك ئه‌وه‌ی خودی په‌یڤی (Différence) واتا ده‌به‌خشێت كاتێك ده‌خزێندرێته نێو ناسنامه‌وه (Identité) كه ته‌نیا ئاماژه به جیاوازی و وێك نه‌چوون ده‌كات، به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناته‌بایی و دواخستن بكات.
جیاوازی سوود به لایه‌نی ناجووت و وێك نه‌بوو ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌چی دواخستن (ئاست)ـه و به زه‌مان و دواكه‌وتن و په‌ك خستن ده‌گات، ئه‌مه‌ش ستراتیژی به‌رهه‌م هێنانی جیاوازی و وێك نه‌چوونه‌كان ئاشكرا ده‌كات كه پرۆسه‌ی نیشانه‌دان ده‌كاته مه‌حاڵ، ئه‌مه‌ش برِیار ده‌دات كه بنه‌ما میتافیزیكییه‌كانی واتا تێپه‌رِێندرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی، هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌فلاتوونه‌وه، له فه‌لسه‌فه‌دا هه‌یه.
ئه‌وه ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ پاراستنی كردار (شوێنه‌وار) له نێو نووسراو و ده‌قدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بوو به دروستی، كه دریدا وا ته‌ماشای مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی كرد، به‌وه‌ی نووسینێكه پێویست ده‌كات لێی برِواندرێت و بیری لێ بكرێته‌وه به‌و (كردار: شوێنه‌وار)ـه‌ی پێوه‌ی هه‌ڵواسراوه، ئه‌و (كردار/شوێنه‌وار)ـه‌ش په‌یوه‌ست نییه به ناو یان واتای (نشانه‌دان: ده‌لاله) یان ده‌نگ (قسه)وه، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌و زنجیره و زریزه پیتانه‌ی پێكیان ده‌هێنێت و خاوه‌ن جووته بنیادی دووانه‌یه: جیاوازی: دواخستن و ناكۆكی، فارماكۆن: ژه‌هر و ده‌رمان، شوێنه‌وار: مان و نه‌مان، په‌رده‌ی كچێنی: پاكیزه‌یی و هاوسه‌ری.. هه‌روه‌ها ئه‌م ستراتیژه له لای دریدا بۆچوونێكی دی بۆ روانین له‌و حاڵه‌تانه پیشان ده‌دات، نه‌ك به‌وه‌ی گوته‌ی په‌یوه‌ندیداره به سه‌نگی عه‌قڵه‌وه، به‌ڵكوو به‌وه‌ی شوێنه‌وار و خێو و نیشانه‌ی نوسراون، نه‌ك ته‌نیا گۆرِانی قسه‌ن.
بۆ روانین (ته‌ماشا كردن) له‌و نیشانه نووسراوانه، پێویست ده‌كات ده‌ست له ئامرازی میتۆدی زمانه‌وانی و لۆژیكی هه‌ڵگرین، ئنجا بچینه نێو په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی ستراتیژییه‌وه كه به‌نده به داخستن و شیته‌ڵ كردنه‌وه‌ی تاكه په‌یڤ بۆ زنجیره‌یه‌ك په‌یڤ، وه‌ك (Différance): ئیدی روانین له‌وان وابه‌سته‌یه به‌و په‌یوه‌ندیی دابه‌ش كردن و پێكه‌وه‌یی و ریزبه‌ندییه‌ی له نێوانیاندایه، به چه‌شنێك ئه‌و ستراتیژه وامان لێ ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ هه‌ر تاكه وشه‌یه‌كدا بكه‌وینه نێو پتر له په‌یوه‌ندییه‌كه‌وه، له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سێیه‌كه‌ی دیكه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا "جیاوازی" به په‌یڤێك یان چه‌مكێك داناندرێت، به‌ڵكوو زنجیره‌یه‌ك پیته و ده‌كرێ به جیا ته‌ماشای هه‌ر یه‌كه‌یان بكه‌ین: (E) به گوێره‌ی ئاماده كردنی واتایه‌كی دیاری كرا‌و كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ واتای پێشووی، ده‌بێته (A).
به‌م جۆره ستراتیژی شیته‌ڵكاری، به‌وه‌ی میتافیزیك تێده‌په‌رِێنێت، ده‌بێته پرۆسه‌یه‌كی تێك شكان و له‌به‌ر یه‌ك ترازانی ده‌ق و واتا، به‌وه‌ی شوێنه‌وارێكه و به سه‌ر ده‌قی میتافیزیكه‌وه كوتراوه (نه‌خشێندراوه)، پرۆسه‌ی له‌به‌ر یه‌ك ترازانه‌كه‌ش ده‌بێته سرِینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كه، پاشان شیته‌ڵ ده‌بێته پیاده كردنی پرۆسه‌ی به‌رده‌وام پیتاندنی ده‌ق و په‌یڤه‌كان، هه‌روه‌ها زه‌ق كردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌ی تێیاندایه، چونكه جیاوازی لێره‌دا پرۆسه‌یه‌كی ستراتیژییه نه‌ك چه‌مك یان وێنایه‌ك، ئیدی ئه‌وه‌ش وای لێ ده‌كات، قابیلی وه‌رگێرِان نه‌بێت.
وه‌ك هیدگه‌ر ده‌ڵێ، جیاوازی وه‌ك چركه‌ساتێك كه میتافیزیكی تێپه‌رِاندووه، هیچ سه‌نگێكی ئه‌نتۆلۆژی ناخاته روو، به‌ڵكوو هه‌ر وه‌ك دریدا ده‌ڵێ، بریتییه له پیاده كردنی چوونه نێو په‌یوه‌ندیی هه‌مه‌جۆره‌وه له‌گه‌ڵ ده‌قدا. ئه‌و، جیاوازییه‌كی ئه‌نتۆلۆژی نییه، هه‌روه‌ها جیاوازییه‌كیش نییه له نێوان شتانێكی دیاری كراودا، به‌ڵكوو جیاوازیی په‌یوه‌ندییه و له نووسیندا هه‌ر ده‌مێنێت، كه ده‌بێ "گراماتۆلۆژیا"ئه‌ركه‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ. بۆیه چی دی بوار نییه بۆ قسه كردن له‌باره‌ی دوانه و جووت بوونه‌وه، چونكه چی دی ناوه‌ند رۆڵی نییه و ته‌نانه‌ت پاساوی بوونیشی نامێنێت. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بوو، دریدا به توندی ناوه‌ندایه‌تیی عه‌قڵی ره‌ت كرده‌وه كه رێی بۆ دوانه‌كانی: عه‌قڵ و ناعه‌قڵ، هه‌قیقه‌ت و هه‌ڵه، خۆش كرد. هه‌روه‌ها ناوه‌ندایه‌تیی ده‌نگیشی نه‌هێشت كه رێی بۆ دوانه‌ی قسه و نووسین خۆش كرد، هه‌روه‌ها ناوه‌ندایه‌تیی نێرایه‌تی كه رێی بۆ دوانه‌ی نێر و مێ خۆش كرد.
ئاكامی ئه‌وه‌ش ئه‌وه بوو، دریدا جیاوازیی سه‌لماند وه‌ك ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ كرداری ره‌خنه‌ییانه‌ی فه‌لسه‌فه دژ به دوانه‌كانی میتافیزیك، هه‌روه‌ها دژ به ناسنامه و جووت بوون. هاوكاتی ئه‌وه‌ش پێداگرییه‌ك له لایه‌ن ئه‌م فه‌یله‌سووفه‌وه هه‌بوو، سه‌باره‌ت به گرنگیی كرانه‌وه به‌ره‌و ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌ب و به‌رهه‌می لاوه‌كی، به‌و خه‌سڵه‌ته‌ی كه هه‌یه‌تی له سمینی دووانه‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌یان، وه‌ك ده‌قه‌كانی "باتای"، "جان جۆنێ"، "مه‌لارمێ" و "بلانشۆ"..
ئه‌م روانگه جیاوازكارییه فه‌لسه‌فییه‌ی، دریدا كه‌وته پته‌و كردنی و خه‌بات كردن له پێناو به‌دی هێنانی له تێكرِای نووسینه‌كانیدا، بووه هۆی رووخاندنی نموونه‌ی حه‌واڵه‌كاری، هه‌ر وه‌ك له توێژینه‌وه‌كانی ره‌خنه و زمانه‌وانیدا ناسرا بوو، سه‌رباری ده‌رهێنانی فه‌لسه‌فه له به‌رز فرِینی میتافیزیكانه‌یه‌وه به‌ره‌و بازنه‌ی په‌راوێز و ده‌قی جۆربه‌جۆری وێژه و هونه‌ر، وه‌ك شانۆ و شیعر و رۆمان.. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌های هزری جیاوازی سه‌نگینتر و بایه‌خدارتر بێت له سایه‌ی تێكه‌ڵ بوونی به‌رهه‌می وێژه و فه‌لسه‌فه‌دا.
ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه نییه كه ئه‌م هزره له ره‌خنه به‌ده‌ره، به تایبه‌تی كه كاره‌كه په‌یوه‌ست بوو به لایه‌نانی زمانه‌وانی و بواره‌كانی دیكه‌ی مه‌عریفه وه‌ك سیمۆلۆژیا و لۆژیك، به‌وه‌ی تێۆرییه‌كان له نێو خۆدا شه‌رِی یه‌كتر ده‌كه‌ن، به ئه‌ندازه‌یه‌ك زه‌حمه‌ته ئه‌و ناكۆكیانه‌ی نێوانیان یه‌كلایی بكرێنه‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ره‌خنه‌ی "ئه‌مبرتۆ ئیكۆ" و "ریچارد رورتی" بۆ (شیته‌ڵكاری)یه‌كه‌ی "دریدا" دێت.
به‌های هزری جیاوازخوازیی "دریدا" له‌وه‌دایه، دوور له چه‌مكه كۆنه‌كان، توانای ئه‌فراندن و دابرِینی ئاسۆی نوێ بۆ پیاده‌كاریی فه‌لسه‌فیی هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ كه‌ناڵی پێكه‌وه‌رِۆیی نێوان وێژه و فه‌لسه‌فه‌شی كرده‌وه.