رۆشنبیر و هاوكێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌عریفه
July 5, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :سه‌عد محه‌مه‌د ره‌حیم
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
له لای ئێمه وا باوه، باس كردنی گرفتی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه به زۆری له چوارچێوه‌ی هێڵكارییهكدا قه‌تیس ده‌كه‌ن، كه ده‌سه‌ڵات له ده‌زگای سیاسیی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدا چرِ ده‌كاته‌وه، مه‌عریفه‌ش له به‌رهه‌می كولتووری و هزریی توێژی رۆشنبیراندا چرِ ده‌كاته‌وه، له رێی وێنایه‌كی یه‌ك ره‌هه‌ندانه له‌باره‌ی ململانێیه‌كی هه‌میشه‌یی نێوان سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیر، (ئه‌و رۆشنبیره)ی، كه له‌و روانگه‌یه‌وه، هه‌ر ته‌نیا نووسه‌ری وێژه یان هزره، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌یه كه له رووی تیۆرییه‌وه بایه‌خ به كاروباری مرۆیی ده‌دات و بانگه‌شه بۆ چه‌سپاندنی به‌هاكانی ئازادی و داد و یه‌كسانی و هه‌ق و جوانی و ... هتد، ده‌كات. ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به مه‌عریفه داده‌نێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی تێك چرِژان یان تێك ئاڵان له نێوانیاندا نه‌بێت.له راستیدا ده‌سه‌ڵاتێك نییه كه هه‌ر خۆی به یارمه‌تیی رۆشنبیرانی ئۆرگانی، مه‌عریفه‌یه‌ك نه‌هێنێته به‌رهه‌م، ئه‌گه‌ر نا نابێته ده‌سه‌ڵات، ئه‌و له‌و حاڵه‌ته‌دا یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی هێز و به‌رده‌وامیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. مهعریفهیهكیش نییه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا بێته به‌رهه‌م و گه‌ڵاڵه ببێت. (فۆكۆ) داوامان لێ ده‌كات ده‌ست له‌و بیرۆكه‌یه هه‌ڵبگرین، كه مه‌عریفه بۆی ناكرێ بێته به‌رهه‌م و په‌ره بستێنێت، ته‌نیا له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵپه‌سێردراو بن، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمان و پێدوایست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بێت. وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست به یه‌كن، په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ش نییه، به بێ پێكهاته‌یه‌كی وابه‌سته به بوارێكی مه‌عریفی، مهعریفهیهكیش نییه كه له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندیگه‌لی ده‌سه‌ڵاتخوازی پێك نه‌هێنێت و به پێویستی نه‌زانێت." هه‌روه‌ها به گوێره‌ی فۆكۆ، چالاكیی بكه‌ری مه‌عریفه نییه كه مه‌عریفه ده‌هێنێته به‌رهه‌م، جا سوودمه‌ند بێت بۆ ده‌سه‌ڵات یان رێ لێ گری بێت، "به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاته، مه‌عریفه و ئه‌و رێرِهو و ململانێیانه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش له‌وانه‌وه گه‌ڵاڵه ده‌بێت، هه‌ر خۆی شێوه‌كانی مه‌عریفه و ئه‌گه‌ره بواره‌كانی دیاری ده‌كات."
ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات ده‌چێته كه‌لله‌ی هه‌مووانه‌وه، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ریكه ببێته یه‌كێك له ئاره‌زووه سه‌ره‌كییه‌كان (رهمهكهكان). هه‌ر تاكێك (گیاندارێكی مرۆیی) هه‌وڵ ده‌دات بازنه‌ی كاریگه‌ری و كۆنترۆڵی خۆی هه‌بێت، واته بواری ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌بێت، هه‌ر له‌و منداڵه‌وه كه مه‌رایی له به‌رده‌م دایك و باوكی ده‌كات یان لاساری، له پێناو ئه‌وه‌ی بایه‌خی پێ بدرێت، تا ده‌گاته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان ئایینی، كه ده‌خوازن كۆنترۆلڕ بگرنه ده‌ست له رێی دروست كردنی له‌شی گوێرِایهڵ و ماڵی (كه‌وی) و راهێنانی ئیراده‌كان. مرۆڤ هه‌رده‌م بیر له ده‌سه‌ڵات ده‌كاته‌وه، ده‌سه‌ڵات هه‌یه، پاشان په‌یوه‌ندیی نێوان هێزه‌كان، ئنجا بواره‌كانی كاریگه‌ری و هه‌ژموون و میكانیزمی كۆنترۆڵ و زاڵ بوون، هه‌ر چییه‌ك روو بكاته زاڵ بوون و كۆنترۆڵ، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته، واته پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاته. ده‌رچوون له كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات كارێكی ئاسان نییه، تا ئه‌و كۆنترۆڵه شێواز و میكانیزم و رێرِهوی فره ئاڵۆز و شاراوه بگرێته خۆ، ئه‌وا خود، به زۆری، ده‌بینێت كه‌وتووه‌ته نێو چنگی ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه، یان ملكه‌چی ئه‌و رێسایانه‌یه كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و مسۆگه‌ر كردنی به‌رده‌وامیی خۆیدا دای ناون. به ئه‌ندازه‌ی كه ئه‌وانه‌ی ملكه‌چ (ژێرده‌ست)ی ئه‌ون ده‌ست له رووبه‌ری فراوانتری ئازادیی خۆیان هه‌ڵده‌گرن، ده‌سه‌ڵات به‌هێزتر ده‌بێت. هه‌رچه‌ندی عه‌قڵێك كه بیر ده‌كاته‌وه خۆی له‌و سنووره‌دا به‌ند كرد كه ده‌سه‌ڵات بۆی كێشاوه، ئه‌وا هێزێكی زیاتر به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌به‌خشێت.
رۆشنبیر، یان بیرمه‌ند، له‌م رێرِهوهدا، به‌م واتایه‌ش ئه‌و بۆ خۆی ده‌بێته خوازیاری ده‌سه‌ڵات، یان ده‌سه‌ڵات، به گوێره‌ی خواست و هه‌ڵوێستی خۆی. كاری رۆشنبیری (سه‌ركێش) كه لووتی خۆی ده‌ژه‌نێته كاروباری سیاسییه‌وه، بۆ نموونه، تا بكرێ رێ له بۆغرایی ده‌سه‌ڵات بگرێت و ئه‌و میكانیزمانه‌ش ریسوا بكات، كه له رێی ئه‌وانه‌وه جه‌ور و سته‌م ده‌كات، نه‌مازه ئه‌وانه‌ی شاراوه و بن بهرِهن، تا بواری كاریگه‌ریی خۆی، واته ده‌سه‌ڵاتی، فراوان بكات. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به هه‌مان شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی سه‌ركوتكه‌ر، (هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی، هه‌ر پاساوێكیش بهێنێته‌وه، مه‌یلی جۆرێك له سه‌ركوت كردنی ئه‌وی دیكه‌ی هه‌یه و هه‌وڵی ملكه‌چ كردنی ده‌دات)، هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست به سه‌ر بواره‌كانی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت و وهگهرِیان بخات بۆ كار كردن و كۆنترۆڵ كردن و زاڵ بوون، به‌و جۆره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی ئه‌و به‌دی ده‌هێنێت.
تاك (رۆشنبیر) رووبهرِووی ده‌سه‌ڵات نابێته‌وه، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌زگا كراوه و گوتار دێنێته به‌رهه‌م (به‌رده‌وامیش ده‌ی هێنێته‌وه به‌رهه‌م)، به‌ڵكوو ئه‌و رووبهرِووی كاریگه‌ریی ئه‌و (ده‌سه‌ڵات) له شوێن و كات ده‌بێته‌وه.. كاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵات كاتێك وه‌ك چه‌مێكی چهرمسهری بڵاو ده‌بێته‌وه و باڵنده‌ی هزر ده‌ترسێنێت و له ههڵفرِین و هاتن و چوونی ده‌كات. رۆشنبیر بیر ناكاته‌وه، دواجار گوتاری هزر و مه‌عریفه ناهێنێته به‌رهه‌م ته‌نیا له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی ئه‌و به ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌بێت (پشتگیری یان دژایه‌تی). گریمان رۆشنبیر مه‌عریفه‌یه‌كی دژ به ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێته به‌رهه‌م، ئه‌وا ناوه‌رۆكی ئه‌و مه‌عریفه‌یه له‌گه‌ڵ رێرِهوی به‌رهه‌م هێنانی مێژووییانهیدا ئاوێزانی یه‌ك ده‌بن. بیرمه‌ند به كاریگه‌ریی ده‌ره‌وه نه‌بێت بیر ناكاته‌وه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا له رێی ده‌ره‌وه‌وه. له كاتێكدا ئه‌زموونی خودێكی كه بیر له مێژووی هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جۆربه‌جۆر ده‌كاته‌وه، خڵت و خاش جێ ده‌هێڵێت، كه له‌گه‌ڵ تێپهرِ بوونی رۆژگاردا ده‌بێته بارستاییه‌ك له یاخی بوون، كه رێرِۆیشتنی ئازادانه‌ی هزر ئاسته‌نگ ده‌كات، ئیدی ئه‌و مێژووه، یه‌كه‌مین به‌ره‌ی دژبه‌ری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه خودێك بیر ده‌كاته‌وه برِێكی له‌خۆ ده‌گرێت، ئاسان نییه لێی ده‌رباز بێت. ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا كه مرۆڤ ته‌نیا خۆی و خۆیه‌تی. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه جه‌ماوه‌رێكی تا راده‌یه‌ك ئازادی وه‌رگر (ئازاد له وه‌رگرتن)یش، گریمانه ده‌كات. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ش كه خۆی له كه‌شێكی ئازاد و كراوه‌دا ده‌بینێت، كه هیچ كاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتیی به سه‌ره‌وه نییه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رپه‌رچی ئه‌وی داوه‌ته‌وه، ئیدی ئه‌و له بن باری گوشاری ئاسته‌نگه‌كانی نائاگاوه (نهستـهوه)، ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره شاراوه و هه‌ره ته‌ڵه‌كه‌باز و كاریگه‌ر.
به بۆچوونی فۆكۆ، سه‌رمایه‌داری، كه ئهمرِۆ جیهان به گوێره‌ی یاساكانی خۆی بهرِێوه ده‌بات، هه‌ر خۆی داهێنه‌ری سانسۆری ته‌مبێ كردن و له‌ش (جه‌سته)ی گوێرِایهڵه، لێره‌شدا ئامانجی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی تهمبێكهر بریتی ده‌بێت له به‌رهه‌م هێنانی گیاندارێكی مرۆیی، كه ده‌كرێ وه‌ك له‌شێكی گوێرِایهلڕ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ئه‌و له‌شه گوێرِایهڵه به‌رهه‌مهێن بێت. له‌و پێاوهدا، له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه، ئه‌وا په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیای سیاسی وه‌پێش په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامیی ئابووری كه‌وتووه، كه بریتییه له كه‌ڵه‌كه بوونی سه‌رمایه "نه‌ده‌كرا هه‌رگیز به‌ده‌م خواسته تازه‌كانی سه‌رمایه‌دارییه‌وه بچین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانی به ئه‌ده‌ب و به دیسیپلین نهخرابانایه نێو ده‌زگای به‌رهه‌م هێنانه‌وه." به ته‌بیعه‌تی حاڵ، پێویسته بۆ ئه‌فراندنی له‌شی گوێرِایهلڕ، كه بخرێته به‌ر ته‌رزێك له مه‌عریفه‌وه (كۆمه‌ڵێك یاسا و فه‌رمان و نه‌كه‌ی و باوهرِ و سیسته‌م و پێوه‌ر) كه بهرِێوهی ده‌بات، به بێ ئه‌وه‌ی وا ده‌ركه‌وێت كه ناچار كراوه ئه‌و كاره بكات. له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریدا، ئیدی ژیان خۆی كرایه ئامانج و مه‌به‌ست "ژیان، پتر له هه‌ق، بووه گره‌وی ململانێی سیاسی، هه‌رچه‌نده ئه‌می دواییان به شێوه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی مافپه‌روه‌رانه دادهرِێژرێت، مافی ژیان و چێژ وه‌رگرتن له له‌ش، مافی ته‌ندروستی و شادی، هه‌روه‌ها مافی تێر كردنی پێداویسته‌كان.. واته ئه‌و مافه‌ی سیسته‌می كلاسیكیی دادوه‌ری زۆر به گورِ فه‌رامۆشی كرد."
فۆكۆ تێبینی ده‌كات كه رۆشنبیر یان نووسه‌ر، له رابردوودا به زمانی هه‌قه‌وه قسه‌ی ده‌كرد، ئهمرِۆش له سه‌ریه‌تی به زمانی ژیان بدوێت. له پاش ئه‌وه‌ی تاكایه‌تیی رۆشنبیر یان نووسه‌ر جووت بوو له‌گه‌ڵ پێگه‌ی یاساناسێكی رۆشنبیر، كه كاریگه‌رییه‌كی سه‌راپاگیری ده‌هێنایه به‌رهه‌م، ئه‌وا ئێستا ئه‌و پێگه‌یه گۆرِاوه، "ئهمرِۆ رۆشنبیر له نێوان شوێنانی جۆره‌كی و خاڵهیلی تاك به تاكدا، ئه‌م دیو و ئه‌و دیو ده‌كات: ئهتۆمناس، بۆماوهناس، میدیاكار، دهرمانناس... هتد، به‌م جۆره كاریگه‌ریی لابه‌لای سهراپگیرانهی هێناوه‌ته به‌رهه‌م، رۆڵی خاڵێكی تایبه‌تمه‌ندی به یه‌ك گه‌یشتن و یهكتربرِ به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت." فۆكۆ داوا له رۆشنبیر ده‌كات ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی (مه‌عریفه‌ی هه‌مه‌كی یان گه‌ردوونی) بێت و به بوارێكی به‌شه‌كیی پسپۆرایه‌تیی به‌سی لێ بكات، تا له نێو (ئه‌و به‌شه پسپۆرایهتییهدا) "هه‌ندێك جووله و گۆرِانی به‌شه‌كی به سه‌ر به‌ش و گوته كولتوورییهكانماندا بهێنێت. له سه‌ریه‌تی هه‌موو ئه‌و شته بكات به ئامانجی به‌دی هێنانی یه‌ك شتی بنهرِهتی كه بریتییه له: پرسیار كردنی به‌رده‌وام له‌باره‌ی ئه‌و به‌دیهی و باوهرِانهی ئێمه كه قابیلی قسه كردن نین." به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی (فرانسۆ دوس) له نامیلكه‌كه‌یدا: (جیهانی فۆكۆ) باسی ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی میكانیزمی خۆی له زاڵ بوون و كۆنترۆڵ كردن‌دا ده‌شارێته‌وه، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌وا رۆشنبیر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی پیاده بكات و سه‌ربكه‌وێت، ده‌بێ ئه‌و میكانیزمه شاراوانه (به سیسته‌م و پێوه‌رییه‌وه) ئاشكرا بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و مشه‌خۆری یان كۆیلایه‌تی یان زوڵم... (هتد)ی تێیدایه‌تی، ریسوا بكات. رۆشنبیری ئازادیش ئه‌وه‌یه كه ده‌توانێت زرنگانه له‌و بۆشاییانه‌دا گه‌مه بكات كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه جێی ده‌هێڵێت، ئیدی ئه‌و، به بێ ئه‌وه‌ی بزانێت، خۆی له ئاستی گرتنه ئه‌ستۆی رێساكانی گهمهكهدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی كه ئه‌و بۆ خۆی دای نه‌ناوه.. رۆشنبیر ده‌سه‌ڵاتی خۆی پیاده ده‌كات به ئه‌ندازه‌ی كه ده‌توانێت ببێته جغزی به‌رگری دژ به ده‌سه‌ڵات یان دهسهڵاتهیلی به‌رقه‌رار و كارا، هه‌روه‌ها به‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ژیان ده‌كات و له ئازادی‌دا پرشنگ ده‌داته‌وه، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی رۆشنبیر له یاخی بوون له زێدهرِۆییهكانی ده‌سه‌ڵاته‌وه داده‌مه‌زرێت، كه كه‌ینوونه‌ی مرۆڤ ئازار ده‌دات، به‌وه‌ی به خود و عه‌قڵ و ئازادیی داده‌نێت. ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی به بێ زانینی رێساكانی گه‌مه‌كه و وهگهرِخستنیان به پێی توانا، یان ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بوو بگۆرِدرێن.
كارایی رۆشنبیر (به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات/هێزه) به‌نده به‌وه‌ی ده‌توانێت ئه‌و چۆنیه‌تییه بدۆزێته‌وه كه ده‌سه‌ڵات كاری پێ ده‌كات و به كرداریش خودی خۆی به‌دی ده‌هێنێت. ئه‌و هه‌وڵ نادات به ته‌واوی له كاریگه‌ریی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان رزگاری ببێت، چونكه ئه‌وه ئهوپهرِی وه‌همه، به‌ڵام ده‌یه‌وێ رێساكانی گه‌مه كردن له‌گه‌ڵیدا باش بكات، به جۆرێك به ئه‌ندازه‌ی كه ده‌كرێ، رووبه‌ری كاریگه‌ریی خۆی له سه‌ر حیسابی رووبه‌ری كاریگه‌ریی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دی فراوانتر بكات. كاریگه‌ریی گوتارهكهشی به‌و ئه‌ندازه‌یه كاریگه‌ره، كه ده‌توانێت له نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز له نێو كۆمه‌ڵدا بگۆرِێت. وه‌ك ده‌شزانین ئه‌م جۆره كاریگه‌رییه له چوارچێوه‌ی عیراق و عه‌ره‌بدا سنوورداره، ئه‌ویش له‌به‌ر سستیی گوتار و هێزی تێكشكێنه‌ری ده‌زگاكانی كۆنترۆڵ (سانسۆر)، هه‌روه‌ها خه‌سڵه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی پێشوازیی ئه‌و گوتاره ده‌كات و ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌زگایانه و گوتارهكهیانه. گره‌ویش له سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، كه ئاخۆ چۆن ده‌كرێ ره‌وشێك بهێندرێته ئاراوه، كه ده‌سه‌ڵات یان دهسهڵاتهیلی سهركۆتكهر باوه‌كوو هه‌ر چییه‌ك بێت ناسنامه‌یان، حیساب بۆ رۆشنبیر و به‌هێزیی گوتاره‌كه‌ی بكات، كه ئیدی پرسیاری ئازادی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی كۆنترۆڵ و زاڵ بوون قوت ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها پرسیاری ره‌خنه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دۆگما. دیسان پرسیاری خود (جه‌سته: له‌ش) هه‌مبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگای كۆنترۆڵكه‌ر.
رۆشنبیر ئه‌رك یان ده‌سه‌ڵاتی خۆی له بۆشاییدا پیاده ناكات، واته له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چێوانه‌ی كاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵات دیاری‌یان ده‌كات، به‌ڵكوو له‌و كه‌لێنانه‌ی له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی هێزه‌كانی پێكهێنه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه، جێ هێشتراون، (ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی خۆی پیاده ده‌كات). ئه‌و ناتوانێت كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رهه‌مهێن و ئه‌فرێنه‌ر بێت، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه هه‌ست به شوێنی خۆی له نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز له نێو كۆمه‌ڵدا ده‌كات. هه‌ر كۆمه‌ڵێك (كۆمه‌ڵگایه‌ك) دواجار بریتییه له كۆمه‌ڵه جه‌مسه‌رێك یان ناوه‌ندی هێز، هه‌ر یه‌كه‌یان ئاره‌زوو ده‌كات فراوانترین بواری بڵاوبوونه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی هه‌بێت. هه‌ر یه‌كه‌شیان، له‌به‌ر رۆشنایی لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵانی و لۆژیكیدا، بیر له له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی جه‌مسه‌ر و ناوه‌نده‌كانی دی ناكاته‌وه، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسی هه‌یه تاق و ته‌نیا بمێنێته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وكات چێژی پیاده كردنی ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست ده‌چێت، هه‌روه‌ها هه‌ست كردنی به‌وه‌ی مه‌حاڵه بتوانێت رۆڵی خوداوه‌ندێكی ته‌واو توانا ببینێت. له بوونی مرۆیی‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها نییه. تواناترین ده‌سه‌ڵات له بواری كاریگه‌ریی دهسهڵاتهیلی جۆربه‌جۆردا كار ده‌كات، ئه‌و ته‌نانه‌ت حیساب بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ردا پیاده ده‌كات و ده‌یانخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه. هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك، هه‌رچه‌ندی تواناش بێت، ئاستێكی هه‌یه و له‌وێدا ده‌وه‌ستێت. هه‌روه‌ها ناكرێ وێنای ده‌سه‌ڵاتێك بكه‌ین به بێ هێز (هێزهیل)ی به‌رامبه‌ر. ده‌بێ ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ریی خۆی به سه‌ر هێزێك (هێزهیلێك)ی دیكه‌دا پیاده بكات، به‌وه‌ی وه‌ك په‌یوه‌ندیی نێوان دوو هێز یان زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت، توانای كاریگهرییش به گوێره‌ی فۆكۆ بریتییه له بابه‌تی هێز، كه‌چی توانای كاریگه‌ری نواندن وه‌ك نیشانه‌ی هێزه.
كه‌واته، ده‌سه‌ڵات شایسته به ناوی ده‌سه‌ڵات نابێت به بێ ره‌وتگه‌لی به‌رهه‌ڵست (واته دهسهڵاتهیلی دژبه‌ر)، كه له‌گه‌ڵیدا ده‌چنه نێو په‌یوه‌ندیی ململانێ یان هاوپه‌یمانی یان سازشه‌وه. به گشتی ئابووریی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ (باڵاده‌ست) پشت به چه‌شنی په‌یوه‌ندیی نێوان هێزه‌كان و جوگرافیای ململانێیه‌كان له‌و بواره‌ی جووله‌ی تێدا ده‌كات یان ده‌یخاته به‌ر ئاسۆی ستراتیژهكانییهوه، ده‌به‌ستێت. له‌و دوایین ئاكامهشدا ئاره‌زووی گه‌وره‌ترین برِه قازانج له سه‌ر ئاستی كاریگه‌ری و كۆنترۆڵ و زاڵ بوون ده‌كات، له‌گه‌ڵ مسۆگه‌ر كردنی به‌رده‌وام بوونی.
ده‌سه‌ڵات، له‌و شوێنانه‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌و ده‌یگرنه‌وه، به دوای شوێنانی شل و خاو و بۆشاییدا دهگهرِێت تا بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆی فراوانتر بكات. ئه‌وه‌ی له‌م كاره‌دا یارمه‌تیی ده‌دات یان رێی لێ ده‌گرێت كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری خۆیین (خودانهن): هێزی خۆی، راده‌ی چالاكیی خۆی، نه‌رمیی له جووله‌دا، كارایی ستراتیژه‌كه‌ی، میكانیزمی كار كردنی، توانایی له به‌جێ گه‌یاندن،.. هتد. هه‌ندێك (فاكته‌ری) بابه‌تیش: هێز و نه‌رمی و ستراتیژ و میكانیزمی كار و توانای به‌جێ گه‌یاندن و بهرِێوه بردن له لای دهسهڵاتهیلی دیكه‌ی دژبه‌ری ئه‌و، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه یارمه‌تیده‌ر و هاوپه‌یمان یان سازشكاریشن، سه‌رباری خه‌سڵه‌تی ئه‌و ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و كولتوورییه‌ی ده‌سه‌ڵات تێیاندا ده‌جوولێته‌وه، واته تێكرِای ئه‌وانه‌ی توخم و رهوتهیلی واقیعی بابه‌تیانه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌و پێك ده‌هێنن..
ژێده‌ر:
1ـ (المعرفة والسلطة؛ مدخل لقراءة فوكو) جيل دولوز.. ترجمة جاسم يفوت.. المركز الثقافي العربي ـ بيروت 1987.
2ـ (عالم فوكو) فرنسوا دوس.. مجلة المنار.. العدد الثاني، السنة الأولى.. شباط 1985.