میتافیزیك چییه؟
June 6, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :مارتن هایدگه‌ر
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
میتافیزیك چییه؟ ئه‌وه‌ی له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌وه چاوهرِوانی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌یه كه گوتارێكمان له‌باره‌ی میتافیزیكه‌وه پێشكه‌ش بكات. به‌ڵام ئێمه ده‌ست له‌وه هه‌ڵده‌گرێن. له بری ئه‌وه، ده‌ست به گفتوگۆ كردنی پرسێكی دیاری كراوی میتافیزیك ده‌كه‌ین. ئیدی له‌و رێیه‌وه راسته‌وخۆ ده‌چینه سه‌ر میتافیزیك. هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا به‌م شێوازه توانای دروست ده‌خه‌ینه به‌رده‌می پرسیاره‌كه‌وه، تا خۆی پێشكه‌ش بكات. پرۆژه‌كه‌مان، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، بریتییه له ئاماده‌كاریی پله به پله بۆ پرسیارێكی میتافیزیكی. ئه‌م وتاره، دواتر هه‌وڵ ده‌دات، پرسیاره‌كه ئاماده بكات، كۆتاییه‌كه‌شی بریتی ده‌بێت له هه‌وڵی پێشكه‌ش كردنی وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و پرسیاره.(ئه‌م وتاره له لایه‌ن بیرمه‌ندی عه‌ره‌ب، "د. محه‌مه‌د سبیلا"ـوه كراوه‌ته عه‌ره‌بی، وهرگێرِیش له عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه به كوردی).
ئاماده‌كاریی پێ به پێ بۆ پرسیارێكی میتافیزیكی
فه‌لسه‌فه، له روانگه‌ی هه‌ستی هاوبه‌شه‌وه، به گوته‌ی هیگل، بریتییه له "جیهان به سه‌راوژێری". جا له ئاكامی ئه‌وه‌وه، مۆركی تایبه‌ت به هه‌وڵه‌كه‌مان، پێویستی به‌وه‌یه خاوه‌ن خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌ت بێت. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش زاده‌ی مۆركی دووسه‌ره (جووت سه‌ره)ی پرسیاری میتافیزیكییه.
له رووی به‌راییه‌وه، ده‌بینین هه‌موو پرسیارێكی میتافیزیكی هه‌میشه خۆی له قه‌ره‌ی تێكرِای كێشه‌ی میتافیزیك ده‌دات. ته‌نانه‌ت ئه‌و پرسیاره، هه‌موو جارێك، هه‌مان ئه‌و كۆی پرسیاره‌یه. به‌ڵام، به دیوێكی دیكه‌دا، ناكرێ له هیچ پرسێكی میتافیزیك بپێچینه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه لێ كرا‌و -به‌و شێوه‌یه‌ی كه وایه- له نێو پرسیاره‌كه‌دا هات بێت (هه‌بێت)، واته له ناوه‌رۆكی ئه‌وه‌وه وه‌رگیرا بێت و ئه‌ویش (خۆی) بگرێته‌وه.
له‌مه‌وه ئه‌م هۆشدارییه‌ی دادێ گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ین: ده‌بێ پرسیاری میتافیزیك به زه‌رووره‌ت كۆبه‌كۆ بخرێته روو، هه‌موو جارێكیش له سه‌ریه‌تی، كه له دۆخی (ره‌وشی) بنهرِهتیانهی بوونیی مرۆییه‌وه، له (دیزانی) پرسینه‌وه لێ كراوه‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرت بێت. چونكه ئه‌وه ئێمه‌ین كه پرسیار ده‌كه‌ین، ئێستا و لێره‌دا، له پێناوی خۆشمان (ده‌پرسین). هه‌بوونی مرۆییمان (دیزاینه‌كه) -به‌وه‌ی كه ده‌سته‌یه‌ك له توێژه‌ر و مامۆستا و قوتابین- ههبوونێكه وابه‌سته‌ی خواسته‌كانی مه‌عریفه‌یه (زانینه). ئاخۆ چییه ئه‌و كاروباره جه‌وهه‌رییه‌ی له قوولایی بوونی مرۆییمانهوه (دیزانمانهوه)، به‌وه‌ی كه مه‌عریفه (زانین) بووه‌ته خواست و خولیامان، روو ده‌دات؟
بواره‌كانی زانین (مه‌عریفه)ی ئێمه به مه‌ودای زۆر فراوان له یه‌كدی جودان (دوورن). ئه‌و رێكاره‌ی زانسته‌كانی ئێمه بۆ باس كردنی بابه‌تێك ده‌یگرنه به‌ر، به شێوه‌یه‌كی بنهرِهتی له زانستێكه‌وه بۆ زانستێكی دی جودایه. خۆ ره‌نگه په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌ی لقه‌كانی زانین (مه‌عریفه)، رێك و پێكییهكهی ئهمرِۆیان ته‌نیا بۆ رێكخستنی ته‌كنیكیانه‌ی زانكۆ و كۆلیژه‌كان بگهرِێتهوه، ئه‌و واتایه‌ك ناگرێته خۆ ته‌نیا له رێی ئه‌و ئامانجه كردهییانهوه نه‌بێت، كه پسپۆران مه‌به‌ستیانه (ده‌یگرنه به‌ر). به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، ئه‌وا رۆچوونی زانسته‌كان له بنه‌چه‌ی جهوههرییاندا، سه‌رده‌مێكه كۆتایی هاتووه.
وێرِای ئه‌وه، به هۆی هه‌موو ئه‌و زانستانه‌وه، هه‌روه‌ها به پهیرِهو كردنی مه‌به‌ستی تایبه‌ت به‌وانه‌وه، له په‌یوه‌ندیدا ده‌بین له‌گه‌ڵ (خودی هه‌بوو)ـهكهدا. به دروستی له روانگه‌ی زانسته‌كانه‌وه، هیچ بوارێك له بواره‌كان پێشینه‌ی نییه به سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا، سروشت به‌ر له مێژوو نایه‌ت و پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته، شێوازێك نییه بۆ باس كردنی بابهتهكان كه خۆی له سه‌رووی شێوازه‌كانی دی دابنێت. مه‌عریفه‌ی بیركاری (ماتماتیك) له مه‌عریفه‌ی دیرۆكی یان زمانه‌وانی (فیلۆلۆژی) توندتر نییه، ئه‌و ته‌نیا سیمای "وردی"ی هه‌یه، ئه‌وه‌ش شتێكی دیكه‌یه بێ له توند و تۆكمه‌یی یان رژدی. ئه‌گه‌ر داوای "وردی" له مێژووناسی بكه‌ین، واتای خۆ تێ هه‌ڵقورتاندنه له نموونه‌ی توندی، كه تایبه‌ته به زانسته‌كانی رۆحه‌وه. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهاندا، كه هه‌موو زانسته‌كانی ته‌نیوه‌ته‌وه، وای لێ ده‌كات له خودی ههبوونهكه بتۆژێته‌وه تا بیكاته بابه‌تێك بۆ توێژینه‌وه و له بێژنگدان، هه‌روه‌ها بابه‌تی پێناسه‌یه‌ك كه بنه‌مای خودی ئه‌و زانسته ده‌خاته روو، ئه‌ویش له رێی گونجانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ته‌رزی هه‌بوونی ئه‌و هه‌بووه (Etant)، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جۆر و چۆنیه‌تی ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا. ئه‌وه‌ی له زانسته‌كاندا به‌جێ ده‌گه‌یه‌ندرێت (به‌دی ده‌هێندرێت) -به سایه‌ی ئه‌و نموونه‌یه‌ی شه‌یدایه‌تی- ئه‌وه جووله‌ی نزیك بوونه‌وه‌یه به‌ره‌و ئه‌وه‌ی، كه له هه‌موو شته‌كاندا بنهرِهتی و جه‌وهه‌رییه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته له‌گه‌ڵ جیهاندا، په‌یوه‌ندییه‌كه رووی له خودی هه‌بووه، هه‌ڵوێستێكی كه مرۆڤ ئازادانه هه‌ڵی ده‌بژێرێت، ده‌یكاته نیشانه رێبه‌ری خۆی. به راستی خۆ ره‌فتاری گشتیی مرۆڤیش، جا چ ره‌فتاری به‌رزانین (بهزرانین: به‌ر له زانین) بێت، یان ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی زانسته‌وه، ئه‌ویش گه‌واهیی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌بوو ده‌دات. به‌ڵام سیمای دیار و تایبه‌تی زانست به‌نده به‌وه‌ی، كه له رووی بنه‌ماوه، به ئاشكرا، قسه‌ی ئه‌وه‌ڵ و ئاخیر، بۆ خودی شته‌كه جێ ده‌هێڵێت.
زانست، به‌وه‌ی پرسیار و پێناسه كردن و خستنهرِووی هۆیه‌كانی په‌یوه‌ست به ساغه ماتریالیزمی شتانه، وا ده‌كات له به‌رده‌می گیانداردا ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بوه‌ستێت، به‌ره‌و ئه‌وه‌ش ده‌چێت ده‌سه‌ڵات خۆ دۆزینه‌وه، ته‌نیا و ته‌نیا بۆ خۆی جێ بهێڵێت. به‌م پێودانگه بێت، توێژێنه‌وه و تیۆری ته‌نیا رۆڵی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت (راژه)یان ده‌بێت، جا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راژهیهش، توانای به‌جێ گه‌یاندنی رۆڵێكی رێ نیشانده‌ر له چوارچێوه‌ی تێكرِای بوونی مرۆیی، چرِ ده‌بێته‌وه. ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته زانست له‌گه‌ڵ جیهاندا دروستی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی مرۆیی كه وای لێ ده‌كات رێ نیشانده‌ر و رێبه‌ر بێت، له راستیدا قابیلی تێگه‌یشتنی ته‌واو نین، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات و ئه‌وه‌ی ده‌قه‌ومێت یان دهدیرۆكێت (دهمێژووێت)، ئێمه وه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كی له‌م چه‌شنه له‌گه‌ڵ جیهاندا ده‌ی بینین و دركی پێ ده‌كه‌ین. مرۆڤ -ئه‌و گیانداره‌ی نێو گیاندارانی دی- "توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كات". ئه‌وه‌ی له‌م پرۆسه‌ی كردنه‌كه (توێژینه‌وه‌كه)دا روو ده‌دات، شتێك نییه كه‌متر بێت له ده‌ست تێوه‌ردانی گیاندا‌رێك كه پێی ده‌ڵێن مرۆڤ له (جیهانی) تێكرِای گیاندارانی دی، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و گیانداره به‌م ده‌ست تێوه‌ردان و به هۆی ئه‌وه‌وه، ده‌گاته ئه‌وه‌ی به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه و هه‌ر له جێوه، بكرێته‌وه. ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه‌ی ده‌بێته مایه‌ی كرانه‌وه، هه‌ر خۆی دووباره گیاندار له به‌رده‌می خۆیدا و به گوێره‌ی ته‌رزی تایبه‌تی خۆی، بهێنێته‌وه به‌رهه‌م.
ئه‌م رواڵه‌ته سێ لاییه (په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهان، هه‌ڵوێست، ده‌ست تێوه‌ردانی مرۆڤ)، كه له بنهرِهتدا یه‌كێتییه‌ك دروست ده‌كات، له‌گه‌ڵ دره‌وشانه‌وه‌ی هه‌بوونی مرۆیی‌دا كه له هه‌بوونی زانستیدا به‌دی دێت، ئه‌ویش (رواڵه‌ته سێ لاییهكه) ئاسانی (ئاسانكاری) ده‌كات و (شتان) یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر بێ پێچ و په‌نا ئه‌و هه‌بوونه مرۆییه به‌دی هاتووه‌ی نێو زانست ئێمه‌ی گرته‌خۆ (ئێمه‌ی ته‌نییه‌وه)، ئیدی به زه‌رووره‌ت له سه‌رمانه بڵێین: ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ جیهاندا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، خودی گیاندارهكهیه نه‌ك شتێكی دی. ئه‌وه‌ی له هه‌موو هه‌ڵوێسته ره‌فتاری ئاراسته كراوی ده‌رده‌چێت، هه‌ر خودی گیاندارهكهیه نه‌ك شتێكی له‌و زیاتر.
ئه‌وه‌ی شرۆڤه‌یه‌كی (شی كردنه‌وه‌یه‌كی) تێدا به‌دی دێت كه توێژینه‌وه و رووبهرِوو بوونه‌وه له پرۆسه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی مرۆڤدا ده‌كات، خودی گیاندار بۆ خۆیه‌تی نه‌ك شتێكی دی.
ئه‌وه‌ی كه شرۆڤه، مۆركێكی ره‌سه‌نی زه‌مانی و دیرۆكی ده‌گرێته خۆ، له میانی پرۆسه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی مرۆڤدا، كه توێژینه‌وه ده‌كات و رووبهرِووی شتان ده‌بێته‌وه، هه‌ر خودی گیانداره نه‌ك شتێكی دیكه‌ی پشت ئه‌وه‌وه.
به‌ڵام، وه‌ك تێبینی ده‌كرێت، ئه‌و رێكاره‌ی زانا، له كاتی توێژینه‌وه‌كانیدا، دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی سه‌ر به ئه‌ون و ئه‌وه‌ی به زه‌رووره‌ت ده‌چێته بواری پسپۆرایه‌تیی ئه‌وه‌وه، ئیدی ئه‌و به هه‌مان ئه‌و رێكاره قسه له‌باره‌ی شتێكی دیكه‌ی جیا له شتێكی دیكه‌ی بێ گیاندار ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له سه‌ر توێژینه‌وه‌ی زانستییه كه دزه بكاته نێوی (پێی بگات) ته‌نیا "ئه‌وه‌یه كه هه‌یه"، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌یش هیچ: ته‌نیا ئه‌وه‌ی هه‌یه- هیچ دی نا، كه به تایبه‌تی واتای ئه‌وه‌یه: "ئه‌وه‌ی كه هه‌یه" له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ویش هیچ (هیچ نا).
ئه‌دی له‌باره‌ی ئه‌و هیچه‌وه چی؟ ئایا ئه‌وه رێكه‌وته كه ئێمه به‌م جۆره به شێوه‌یه‌كی ئاسایی دهپهرِێنهوه؟ ئایا ئه‌وه ته‌نیا شێوازێكه له قسه كردن و هیچی دی نییه له‌وه زیاتر؟
به‌ڵام شتێك هه‌یه وامان لێ ده‌كات كه هێنده سه‌رقاڵی ئه‌و شته بین؟ زانست به‌وه‌ی كه نه‌بوون ساغ نه‌رێنییه، وه‌لاوه‌ی ده‌نێت و دووری ده‌خاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك ئێمه نه‌بوون به‌م شێوه‌یه دوور ده‌خه‌ینه‌وه، ئایا ئه‌وه واتای ئه‌وه نییه كه ئێمه گریمانه‌ی ده‌كه‌ین و هه‌بوونی قبووڵ ده‌كه‌ین؟ به‌ڵام ئایا ده‌توانین له‌باره‌ی قبووڵ كردنێكه‌وه قسه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه هیچ قبووڵ بكه‌ین؟ ئایا ناكه‌وینه نێو چه‌ند و چوونێكی بۆش و به‌تاڵه‌وه؟ ئایا له سه‌ر زانست پێویست نییه كه چوستی و پشوودرێژییه‌كه‌ی جارانی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا په‌یوه‌ست بێت به كار كردن له سه‌ر "ئه‌وه‌ی كه هه‌یه"؟ ئایا نه‌بوون، سه‌باره‌ت به زانست، ته‌نیا فه‌زاحه‌ت و وههم نییه؟
ئه‌گه‌ر زانست له سه‌ر هه‌ق بوو، ئه‌وا یه‌ك خاڵی چه‌سپاو هه‌یه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زانست ئه‌وه ناڵێ كه له‌باره‌ی نه‌بوونه‌وه شتێك ده‌زانێت. دوا جار هه‌ر ئه‌وه‌شه وێنای وردی زانستیانه بۆ نه‌بوون. ئێمه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی نامانه‌وێ شتێكی له‌باره‌وه بزانین، ده‌یناسین، كه شتێك له‌باره‌ی ئه‌و هیچه‌وه نه‌زانین.
زانست نایه‌وێ شتێك له نه‌بوون بزانێت. به‌ڵام هه‌روه‌ها به دڵنیاییه‌وه، كاتێك زانست هه‌وڵ ده‌دات گوزارشت له ماهیه‌تی تایبه‌تی خۆی بكات، ئه‌وا په‌نا ده‌باته به‌ر نه‌بوونه‌وه، ئا ئه‌وه‌تا ئه‌ویش په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌وه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه. ئه‌وه چ بهزمێكه! كه تێیدا زانستمان به هه‌قیقه‌تی بنهرِهتیانهی خۆی بۆ ده‌دۆزێته‌وه؟
ئێمه كاتێك له هه‌بوونی كرده‌ییانه‌ی خۆمان راده‌مێنین -به‌وه‌ی كه هه‌بوونێكی دیاری كراوه له لایه‌ن توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه- ئه‌وا ده‌كه‌وینه نێو دژبه‌رییه‌كی حه‌په‌سێنه‌ر. له‌و حهپهسانهدا جۆرێك له پرسیار گه‌ڵاڵه ده‌بێت. پرسیاره‌كه‌ش له‌وه زیاتری پێویست نییه، كه ته‌نیا به په‌یڤی تایبه‌ت گوزارشتی لێ بكرێت:
له‌باره‌ی نه‌بوونه‌وه چی؟
ئاماده كردنی پرسیار
پرۆسه‌ی ئاماد هكردنی پرسیار له‌باره‌ی نه‌بوونه‌وه، به زه‌رووره‌ت پاڵمان پێوه ده‌نێت بزانین، كه ئاخۆ ده‌كرێ ئه‌و پرسیاره‌كه وه‌ڵامێكی چنگ بكه‌وێت، یان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، وه‌ڵام دانه‌وه‌ی مه‌حاڵه. پێشتر گوتمان كه نه‌بوون قبووڵ كرا، واته به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه له لایه‌ن زانسته‌وه به جۆرێك له گوێ نه‌دان و فیزه‌وه، دوور خرایه‌وه، به‌وه‌ی "ئه‌وه‌یه كه نییه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌با هه‌وڵ بده‌ین له‌باره‌ی نه‌بوونه‌وه بپرسین: نه‌بوون چییه؟ له یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندییه‌وه، پرسیاره‌كه شتێكی نائاساییمان بۆ ئاشكرا ده‌كات. ئێمه به‌م پرسیاره‌ی له‌م شێوه‌یه‌ی خۆمان، ئه‌وا له پێش رِا ئێمه نه‌بوونمان وه‌ك شتێكی "هه‌بوو" دانا، وه‌ك گیاندارێكی دیاری كرا‌و، ئه‌ویش ئه‌و شته‌یه یان ئه‌میانه. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی لێی جودایه. پرسیار كردنی ئێمه له‌باره‌ی نه‌بوونه‌وه -به‌وه‌ی له‌باره‌ی كه ئه‌و چییه و بوونی چۆنه بپرسین- بابه‌تی پرسیاره‌كه دهگۆرِێت به دژه‌كه‌ی (پێچه‌وانه‌كه‌ی). به‌م جۆره پرسیاره‌كه له چنگ بابه‌تی تایبه‌تی خۆی رزگاری ده‌بێت.
به پێی ئه‌وه، هه‌ر وه‌ڵامێكی ئه‌م پرسیاره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌حاڵه، به‌وه‌ی كه خۆی به گورِ و تینی شتان پێشكه‌ش ده‌كات و به‌م شێوازه‌ی دادێ: نه‌بوون ئه‌وه‌یه یان ئه‌مه؟ هه‌ر یه‌ك له پرسیار یان وه‌ڵام له‌باره‌ی نه‌بوونه‌وه، هه‌مان دژبه‌ریی نیشانه‌دان (ده‌لالی)ی هه‌یه.
به‌م جۆره هیچ پێویست ناكات زانست ره‌تی بكاته‌وه. ئه‌و رێسایه‌ی هه‌مووان قبووڵی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی رێسای بنهرِهتیانهی هزره، واته بنه‌مای دژبه‌ری (ناكۆك بوون) كه ده‌بێ خۆمان لێ لا بده‌ین، هه‌روه‌ها "لۆژیكی" گشتی، هه‌موویان ئه‌م پرسیاره ده‌خنكێنن. هزر -كه ئه‌و هه‌میشه و له بنهرِهتدا هزره له‌باره‌ی شتێكه‌وه- له سه‌ری پێویسته -به‌وه‌ی كه بیر كردنه‌وه‌یه له هیچ- دژ به ماهیه‌تی خۆی بجوولێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێمان قه‌ده‌غه‌یه نه‌بوون (هیچ)، به‌وه‌ی كه وایه، بكه‌ینه بابه‌ت، ئا ئه‌وه‌تانێ ئێمه خه‌ریكه ده‌گه‌ینه كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌مان له‌باره‌ی هیچ (نه‌بوون)ـه‌وه، وێرِای ئه‌وه، له‌م پرسیاره‌ی دادێ، گریمانه ده‌كه‌ین، كه "لۆژیك" ده‌سته‌ی باڵای یه‌كلایی كردنه‌وه‌یه، زه‌ینیش ئامرازی گونجاوه، به دروستیش هه‌ر هزره كه رێی به‌ره‌و د‌رك پێ كردنی نه‌بوون بێت له بنچینه‌یدا، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به برِیاردانی توانای ئاشكرا كردنی.
به‌ڵام ئایا رێ ده‌درێت له‌باره‌ی سه‌روه‌ریی "لۆژیك"ـه‌وه مشتومرِ بكه‌ین؟ كه‌واته، له واقیعدا، ئایا له‌م پرسیاره له‌باره‌ی نه‌بوون (هیچ)ـه‌وه، هه‌ر زه‌ین نییه كه ده‌سه‌ڵاتدار و ئاغا؟ وێرِای ئه‌وه و به یارمه‌تیی ئه‌ویش، نه‌گه‌یشتنه غه‌یری دیاری كردنێكی زۆر گشتی بۆ نه‌بوون (هیچ)، به‌وه‌ی ده‌توانین وه‌ك گرفتێكی دابنێین، به‌ڵام وه‌ك گرفتێك كه خۆی تێك ده‌شكێنێت. چونكه هیچ (نه‌بوون) ره‌ت كردنه‌وه‌ی گیانداره به تێكرِا، واتا ساغ ناگیانداری ره‌ق و رووت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك ئێمه به‌م شێوه‌یه گوزارشت ده‌كه‌ین، ئه‌وا نه‌بوون (هیچ) ده‌خه‌ینه به‌ر حوكمی دیاری كردنێكی باڵاوه، واته بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌رێنییه: ئێمه وه‌ك شتێكی ره‌ت كراوه ده‌یناسین. ئیدی به‌م حاڵه‌وه، به پێی رێنماییه‌كانی "لۆژیك"، كه رێنمایی باو و قابیلی شكاندن نین، ره‌ت كردنه‌وه پرۆسه‌یه‌كه له پرۆسه‌كانی زه‌ین. كه‌واته چۆن، له‌باره‌ی پرسیاری هیچ (نه‌بوون)ـه‌وه، به‌ڵكوو له‌باره‌ی پرسی توانای خودی ئه‌م پرسیاره‌شه‌وه، پێمان وا بێت كه زه‌ین له حاڵه‌تی سستی و بێكاریدایه؟ وێرِای ئه‌وه، ئایا ئه‌وه‌ی پێشتر له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه گریمانه‌ی ده‌كه‌ین كارێكی یه‌قینه؟ ئایا "نا" و حاڵه‌تی ره‌ت كردنه‌وه، دواجار خودی ره‌ت كردنه‌وه‌ش، بریتییه له دیاری كردنی باڵا، كه نه‌بوون (هیچ) ده‌چێته خانه‌ی ئه‌وه‌وه، وه‌ك جۆرێكی تایبه‌ت له شتانی ره‌ت كراوه؟ ئایا نه‌بوون هه‌ر به هۆی هه‌بوونی "نا"وه، واته ره‌ت كردنه‌وه‌وه نییه كه هه‌یه؟ ئایا ئه‌وه‌تا كاره‌كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه؟ ئایا له‌به‌ر هه‌بوونی "نه‌بوون"ـه‌وه نییه، كه ره‌ت كردنه‌وه و "نا" هه‌ن؟ ئه‌مانه پرسگه‌لێكن هێشتا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو هێشتا تا ئاستی پرسیاری روون به‌رز نه‌بوونه‌ته‌وه. ئێمه ئه‌مه‌ی دادێ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه: نه‌بوون "هیچ" له بنه‌چه‌دا وه‌پێش "نا" و ره‌ت كردنه‌وه كه‌وتووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م تێزه راست بێت، ئه‌وا توانای ره‌ت كردنه‌وه وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك له پرۆسه‌كانی زه‌ین، دواتر خودی زه‌ین، دوو كارن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ندن به نه‌بوونه‌وه. ئیدی چۆن له پرسی نه‌بوون (هیچ)دا، زه‌ین ده‌توانێت لافی مافی برِیاردان لێ بدات؟ ئایا دژبه‌ریی واتای رواڵه‌تیانه‌ی پرسیار كردن له‌باره‌ی نه‌بوون و ئه‌و وه‌ڵامه‌ی له‌باره‌یه‌وه پێشكه‌ش كراوه، له كۆتاییدا دهگهرِێتهوه سه‌ر واتای تایبه‌ت، كه كوێرانه له لایه‌ن زه‌ینه‌وه دووپات كراوه‌ته‌وه، زه‌ینیش له حاڵه‌تی بێ ئاگاییدایه.
ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ بوونی رووكه‌شانه، كه تێیدا پرسیاری نه‌بوون (هیچ) به‌رجه‌سته ده‌بێت، له هه‌وڵه‌كه‌مان ساردمان ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر وێرِای ئه‌ویش ئه‌م پرسیاره هه‌ر ده‌كه‌ین، ئیدی به لای كه‌مه‌وه له سه‌رمانه به ده‌نگ ئه‌وه‌وه بچین، كه وه‌ك خواستێكی بنهرِهتی ده‌ست له ئاماده‌بوون و به‌رده‌وامی هه‌ڵناگرێت، به ئاراسته‌ی له نوێ خستنه رووی هه‌ر پرسیارێك. جا ئه‌گه‌ر له سه‌ر نه‌بوون (هیچ)، ره‌وشی هه‌ر چییه‌ك بێت، فه‌رز بێت كه ئه‌و هه‌ر خۆی ناوه‌رۆكی پرسیار بێت، ئه‌وا ده‌بێ پێشتر درابێت. له سه‌ریشمان پێویست ده‌بێت، كه ده‌بێ توانیبێـتمان به دیده‌نیی گه‌یشتبین.
له كوێ به دوای هیچ (نه‌بوون)دا بگهرِێین؟ چۆن ده‌توانین نه‌بوون بدۆزینه‌وه؟ ئایا، له پێناو دۆزینه‌وه‌ی شتێك‌دا، پێویست نییه پێشتر زانینی گشتیمان هه‌بێت كه ئه‌و شته هه‌یه؟ به كرده‌نیش، مرۆڤ ناتوانێ بگهرِێ و لێ بكۆڵێته‌وه، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه پێشتر پێشبینیی هاتنه به‌رچاو (به‌رجه‌سته بوونی) كرده‌ییانه‌ی بابه‌تی لێ كۆڵدراوهی كردبێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی ئێستا لێی ده‌كۆڵینه‌وه، نه‌بوونه (هیچه). له كۆتاییدا، ئایا به بێ ئه‌و پێشبرِكێیه هیچ گهرِان و توێژینه‌وه‌یه‌ك هه‌یه، هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك كه به‌نده به ساغانه ئاشكرا كردنی بابه‌ته‌كه‌وه؟
هه‌ر چۆنێكی بێت ئێمه نه‌بوون ده‌ناسین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر (ئه‌و) له‌وه زیاتر نه‌بێت كه هه‌موو رۆژێك به‌م شێوه‌یه یان به‌وی دیكه‌یان قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین. ئه‌و نه‌بوونه باو و بێزه‌وه‌ره‌ی تووشی كه‌م خوێنی هاتووه، كه خۆی به شێوه‌ی بهدیهییهكی ئاماده و بێ ره‌نگ پیشان ده‌دات، ئه‌و نه‌بوونه‌ی به ده‌وری قسه‌كانماندا دهسوورِێتهوه، به بێ ئه‌وه‌ی بیبینین، ئه‌و نه‌بوونه، بێ دوودڵی، شتێكی چون پێناسه‌ی پێ بده‌ین:
نه‌بوون (هیچ) ره‌ت كردنه‌وه‌ی ریشه‌ییانه‌ی سه‌راپای هه‌بوو (هه‌بوون)ـه.
ئایا ئه‌م په‌سن دانه‌ی نه‌بوون وا نایه‌ته پێش چاو، كه دواجار ئاماژه به ته‌نیا ئاراسته‌یه‌ك ناكات، كه ده‌كرێ به ده‌سپێك له‌وه‌وه، تووشی ببین؟
یه‌كه‌م ده‌بێ گیاندار به تێكرِا به (ئێمه) درا بێت، تا به‌وه‌ی كه وایه، بكه‌وێته به‌ر پرۆسه‌ی به‌تاڵان بردنی ریشه‌ییه‌وه، كه له سه‌ر خودی نه‌بوون (هیچ)ـه، له نێویدا نكووڵی له خۆی بكات.
به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر چاویش له مۆركی گرفتاویی په‌یوه‌ندیی نێوان ره‌ت كردنه‌وه و نه‌بوونیش بپۆشین، جا چۆن بۆمان ده‌كرێت، كه ئێمه گیانداری كۆتایی هاتووین، وا بكه‌ین تێكرِای گیاندار له هه‌مه‌كی خۆیدا ئاسان به‌ده‌ست بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا، سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش ئاسان به‌ده‌ست بێت؟ سه‌رباری ئه‌وه، ئێمه ده‌توانین به تێكرِا بیر له گیاندار بكه‌ینه‌وه له رێی "بیرۆكه" یان "نموونه: ئایدیال"ـه‌وه، پاشان ده‌توانین ئه‌وه‌ی به‌م جۆره وێنای ده‌كه‌ین، به هزر ره‌تی بكه‌ینه‌وه، پاشان دهگهرِێینهوه سه‌ر بیركردنه‌وه لێی، به‌وه‌ی شتێكی ره‌ت كراوه‌یه. به‌م شێوازه ده‌توانین بگه‌ین به چه‌مكی وێنه‌ییانه‌ی نه‌بوونی خه‌یاڵكرد، به‌ڵام هه‌رگیز به خودی نه‌بوون (هیچ) ناگه‌ین. به‌ڵام خۆ نه‌بوون "هیچ نییه" نییه، ناكرێ هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانی نه‌بوونی خه‌یاڵكرد و نه‌بوونی "راسته‌قینه"دا نه‌بێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر راست بێت كه نه‌بوون بریتی بێت له ناجیاوازیی ره‌ها. سه‌باره‌ت به نه‌بوونی "راسته‌قینه"ش، ئایا ئه‌مه گهرِانهوه نییه بۆ چه‌مكی نادیار و دژبه‌ر له‌باره‌ی بوونێكه‌وه كه هه‌یه؟ ئه‌وه دوایین جاره كه به‌رهه‌ڵستییه‌كانی زه‌ین توێژینه‌وه‌كه‌مان راده‌گرێت، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ره‌وایی بوونه‌كه‌ی نایه‌ته دی، ته‌نیا له رێی ئه‌زموونێكی بنهرِِهتییهوه نه‌بێت له‌باره‌ی نه‌بوون (هیچ)ـه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه یه‌كلایی بووبێته‌وه كه ئێمه هه‌رگیز ناتوانین د‌رك به تێكرِای گیاندار له خۆیدا بكه‌ین، یه‌قینمان له‌وه كه‌متر نییه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خۆمان له ناوهرِاستی ئه‌و گیانداره‌دا ده‌بینینه‌وه، كه ئه‌و كۆبه‌كۆ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆمان ئاشكرایه. له كۆتاییشدا جیاوازییه‌كی بنهرِهتی له نێوان "د‌رك كردن" به تێكرِای گیاندار له خۆیدا و، له نێوان "هه‌ست كردن" به‌وه‌ی ئێمه له ناوه‌ندی كۆبه‌كۆی گیاندارداین، هه‌یه. په‌یڤی یه‌كه‌م ئاماژه به مهحاڵییهكی بنه‌مایی ده‌كات، كه‌چی وشه‌ی دووه‌م ئاماژه به رووداوێكی دوابه‌دوای یه‌كدا هاتوو سه‌باره‌ت به گیانداری مرۆیی (دیزاین) ده‌كات.
بێ گومان، وا دیاره، ئێمه له ره‌فتاری رۆژانه‌ماندا هه‌موو جارێك گرێدراوی هیچ نابین ته‌نیا به‌و گیانداره یان ئه‌وی دیكه‌وه نه‌بێت، ئێمه‌ش خۆمان به تایبه‌تی ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م بواره یان ئه‌وی دی له بواره‌كانی گیانداردا. هه‌رچه‌نده وا دیاره كه بێزهوهریی رۆژانه سیمای په‌رت و بڵاوی ده‌پۆشێت، وێرِای ئه‌وه برِێك له هه‌ماهه‌نگی و گونجانی گیاندار له كۆبهكۆیدا مسۆگه‌ر ده‌كات، هه‌رچه‌نده سێبهرێكیش ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و گونجانه ده‌شارێته‌وه. كاتێك، به تایبه‌تی، نه به شتان و نه به خۆمانه‌وه سه‌رقاڵ نابین، ئه‌وكاته ئه‌و كۆبهكۆیه له پرِ لێمان په‌یدا ده‌بێت، بۆ نموونه، له "جارِسیی راسته‌قینه"دا. ئه‌و جارِسییه هه‌ر له دووری ئێمه‌دا ده‌بێت، كاتێك كاره‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌م كتێبه‌وه یان به‌و دیمه‌نه‌وه، به‌م كاره‌وه، یان به‌م گه‌مه‌یه یان ئه‌وی دیكه كه بێزارمان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و بێزارییه‌ی هه‌ڵده‌قوڵێت، كاتێك "تووشی بۆ نموونه جارِسی ده‌بین". بێزاریی قووڵ كه وه‌ك هه‌ورێكی كپ له سه‌ر سینگمان ده‌نیشێت، له كون و كه‌له‌به‌ری نه‌فسی مرۆیی‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه، چونیهكییهكی سه‌یر، خه‌ڵك و شتان، نێوانی تۆ و تێكرِای خه‌ڵك له یه‌ك نزیك ده‌كاته‌وه. ئه‌م جارِسییه كۆبه‌كۆی گیاندار ئاشكرا ده‌كات.
توانایه‌كی دیكه بۆ ئه‌م ئاشكرا بوونه هه‌یه، ئه‌ویش توانایه‌كه بۆمان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت نه‌ك له‌و خۆشییه‌ی كه ته‌نیا ئاماده‌بوونی ئه‌م "كه‌سه" یان ئه‌وی دی دروستی ده‌كات، به‌ڵكوو ئه‌و بایه‌خه‌ی له ئاكامی ئاماده‌بوونی كه‌سێكی خۆشه‌ویست (بهرِێز) به لامانه‌وه دروست ده‌بێت.
ئه‌م حاڵه‌تی ویژدانه كه له‌م حاڵه‌ته‌دا یان ئه‌وی دی تێی ده‌كه‌وین، وا ده‌كات هه‌ست بكه‌ین، كه ئێمه له ناوه‌ندی كۆبه‌كۆی گیاندارهكهداین، بارگه‌ی ئه‌ویش ده‌چێته ناخمانه‌وه. هه‌ڵوێستی ویژدانی وامان لێ ده‌كات هه‌ست به‌و بارگه‌یه بكه‌ین، به شێوازی خۆی و هه‌موو جارێكیش، نه‌ك ته‌نیا كۆبه‌كۆ (تێكرِا)ی گیاندارمان بۆ ئاشكرا ده‌كات، به‌ڵكوو ئه‌و ئاشكرا بوون (دۆزینه‌وه‌یه) -كه زۆر دووره له‌وه‌ی ته‌نیا رووداوێكی ساده و لابه‌لا بێت- له هه‌مان كاتدا روودانی بنهرِهته كه تێیدا كه‌ینوونه‌ی مرۆڤانه (مرۆییانه)مان به‌دی دێت. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن "سۆز" نه دیارده‌یه‌كی په‌یوه‌سته و نه راگوزه‌ر له هه‌ڵسوكه‌وتی هزری و ئیرادیمان، هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌نیا ئێستای ئه‌و ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌ش نییه، هه‌روه‌ها حاڵه‌تێكی ماوه نییه به مانه‌وه‌ی شتان، حاڵه‌تێكه كه به‌م شێوه‌یه یان ئه‌وی دی، كاروباری خۆمان ههڵدهسوورِێنین.
وێرِای ئه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌تی ویژدانیانه ده‌مانبه‌نه به‌ر به‌رده‌می كۆبه‌كۆی گیاندار، ئه‌وا ئه‌و نه‌بوون (هیچ)ـهشمان لێ ده‌ش كه به دوایدا دهگهرِێین، جا ئه‌وسا كه‌متر ده‌ست به‌و رایه‌وه ده‌گرین كه له‌گه‌ڵ ره‌ت كردنه‌وه‌ی كۆبه‌كۆی (هه‌بوو)دایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی ویژدانی بۆمان ئاشكرا ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته خانه‌ی نه‌بوون (هیچ)ـه‌وه. ئه‌مه‌ش مومكین نییه روو بدات، ته‌نیا له حاڵه‌تی ویژدانی نه‌بێت، كه به شێوه‌یه‌كی ره‌سه‌ن، له رێی پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، نه‌بوون (هیچ)مان بۆ ئاشكرا ده‌كات.
ئایا له نێو كه‌ینوونه‌ی مرۆڤ (دیزاین)دا حاڵه‌تێكی ویژدانی روو ده‌دات، بیكاته دۆخی خودی نه‌بوون (هیچ)ـه‌وه؟
روودانی ئه‌مه، شتێكی مومكینه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌نیش بێت، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تێكی به‌رچاویشی هه‌بێت ته‌نیا له چه‌ند چركه‌ساتێكدا نه‌بێت، ئه‌ویش له‌و حاڵه‌ته وێژدانییه بنهرِهتییهی كه رارِاییه. هه‌ڵبه‌ت ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمان له رارِایی ئه‌و خه‌مۆكییه باوه نییه، كه به ته‌بیعه‌ت ئاماده‌یی بۆ ترس هه‌یه، كه ئه‌سته‌م نییه نموونه‌ی ببینین. رارِایی به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری له ترس جودایه. ئه‌گه‌ر هه‌ست به ترس بكه‌ین و گیرۆده‌ی بین، ئه‌وا ئه‌وه هه‌میشه له ئاستی ئه‌و گیاندار یان ئه‌وی دیكه‌یه، كه به‌م شێوه‌یه یان به شێوه‌یه‌كی دی ههرِهشهمان لێ ده‌كات. "ترسان له..." له شتێك، هه‌میشه ترسانیشه له پێناو شتێكی دیاری كرا‌و. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیمای تایبه‌تی ترس ئه‌وه‌یه كه دیاری كرابێت به ئاراسته‌ی ئه‌م شته یان ئه‌وی دیكه، ئه‌وا مرۆڤی ترسا‌و خۆی به گیرۆده‌ی ئه‌و شته ده‌زانێت كه ترسی له لا ده‌ورووژێنێت. له‌و هه‌وڵه‌ی مرۆڤ ده‌یدات بۆ رزگار كردنی خۆی له‌و بابه‌ته یان ئه‌وی دیكه، ئه‌وا هه‌ست به نائاسایش (نائه‌مینی) به‌رامبه‌ر به‌و شته‌ی دیكه ده‌كات، یان به شێوه‌یه‌كی گشتی تووشی جۆرێك له "له‌ده‌ست دانی راستی" ده‌بێت.
هه‌رچی رارِایی (نیگه‌رانی)یه، رێ نادات ئه‌م جۆره په‌شێوییه روو بدات. به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه جۆرێك له ئارامیی تایبه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه. له راستیدا رارِایی هه‌میشه رارِاییه "به‌رامبه‌ر..."، به‌ڵام هه‌رگیز رارِایی نییه به‌رامبه‌ر به‌م شته یان ئه‌وی دی. رارِایی "به‌رامبه‌ر..." هه‌میشه رارِاییه "له پێناو..." به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز رارِایی نییه له پێناوی ئه‌م شته یان ئه‌وی دی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیار نه‌بوونی ئه‌وه‌ی كه له به‌رده‌میدا یان له پێناویدا هه‌ست به رارِایی ده‌كه‌ین، ساغ نه‌بوونی دیاری كردنه، به‌ڵكوو مه‌حاڵ بوونی بنهرِهتیانهیه له پێشوازی كردنی ده‌ست نیشان كردنێكی دیاری كرا‌و. ئه‌و له چوارچێوه‌ی راڤه‌یه‌كی ناسراو له لای ئێمه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. له‌باره‌ی رارِاییهوه ده‌ڵێین: "هه‌ست كردنێك به نیگه‌رانی هه‌یه"، به‌ڵام ئه‌و نادیاره كێیه؟ كێ ته‌نگ به‌و نادیاره هه‌ڵده‌چنێت؟ ناكرێ ئێمه ئه‌و شته بڵێین یان ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین كه وامان لێ ده‌كات هه‌ست به پشوو ته‌نگی و رارِایی بكه‌ین. هه‌موو شتان، ئێمه بۆ خۆشمان، ده‌كه‌وینه نێو حاڵه‌تێك له بێ په‌روایی و لێك جیا نه‌كردنه‌وه‌ی ره‌ش و سپی. وێرِای ئه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ر ته‌نیا به ون بوونی شتان روو نادات، به‌ڵكوو به جۆرێك له پاشه‌كشه كردنی هه‌بوو (ئه‌وه‌ی هه‌یه) به تێكرِا، ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی رارِاییدا درِمان پێ ده‌دات (به سه‌رماندا ده‌دات) هه‌ر ئه‌وه كه بێزاری به گیانمان ده‌به‌خشێت، چونكه هیچ شتێكمان بۆ نامێنێته‌وه پشتی پێ ببه‌ستین. له‌م خلسیك بردنه‌ی گیانداردا، هیچمان له پێشدا نامێنێت و هیچ شتێكیش كتوپرِ به سه‌رماندا نادات، ته‌نیا ئه‌و "هیچ"ـه نه‌بێت.
رارِایی نه‌بوون ئاشكرا ده‌كات
له رارِاییدا "ئێمه به هه‌ڵواسراوی مه‌له ده‌كه‌ین". روونتر بڵێین، رارِایی به‌م جۆره به هه‌ڵواسراوی ده‌مانگرێت، چونكه داكشان (ترازان) به تێكرِا له گیانداردا به‌دی ده‌هێنێت. جا به گوێره‌ی ئه‌وه، ئێمه بۆ خۆمان -ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێره‌دا هه‌ین- له هه‌مان كاتدا هه‌ست ده‌كه‌ین، كه له نێو گیانداراندا خلیسك ده‌به‌ین. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه، نه "تۆ" و نه "من" نین كه رارِایی نارِهحهتمان ده‌كات، به‌ڵكوو ئه‌وه كه به‌م شێوه‌یه له لایه‌ن ئێمه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كرێت. له‌م ههژانهشدا بوونێك نییه بێ له گیانداری مرۆیی كه ئاماده‌بوونی خۆی له‌و رارِاییهدا به‌دی ده‌هێنێت، كه وای لێ ده‌كات په‌یوه‌ست به هیچ شتێك نه‌بێت.
رارِایی كهرِ و كاسمان ده‌كات، چونكه گیاندار به تێكرِا خلسیك ده‌بات و نه‌بوونیش له هه‌موو لایه‌كه‌وه ته‌نگمان پێ هه‌ڵده‌چنێت (ئابڵووقه‌مان ده‌دات)، هه‌ر دهستهواژهیهكیش كرداری "كه‌ینوونه" گۆ بكات، له به‌رده‌میدا بێ ده‌نگ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر راست بێت كه ئێمه له حاڵه‌تی رارِایی ته‌نگمان پێ هه‌ڵده‌چنێت، به زۆری، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به قسه‌ی سه‌رپێیی ئه‌و بۆشاییه پرِ بكه‌ینه‌وه كه بێده‌نگی دروستی كردووه، ئه‌مه‌ش شتێك نییه بێ له گهواهییهك له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی هیچ (نه‌بوون).
ئه‌وه‌ی كه رارِایی نه‌بوون ئاشكرا بكات (بیدۆزێته‌وه)، ئه‌مه‌ش، كاتێك رارِایی به‌سه‌ر ده‌چێت، مرۆڤ بۆ خۆی دووپاتی ده‌كاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و روانینه روونه‌ی كه یادی تهرِ و برِی ئه‌زموونی رارِایی هه‌ڵی ده‌گرێت، خۆمان ناچار ده‌بینین بڵێین: ئه‌مه‌ی له به‌رده‌میدا یان له پێناویدا هه‌ست به رارِایی ده‌كه‌ین، به كرده‌نی شتێك نه‌بوو. به كرده‌نیش، نه‌بوون خۆبه‌خۆ، به‌وه‌ی كه وایه، له‌وێدا بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌و بارگه بنهرِهتی و وێژادنییهی رارِایی، ئه‌وه ده‌كاته به‌یه‌ك گه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه ره‌سه‌نه‌ی كه كه‌ینوونه‌ی مرۆیی (دیزاین)ی تێدا به‌دی دێت، چونكه له‌ویدا نه‌بوونمان بۆ ئاشكرا بوو. به ده‌سپێك له‌ویشه‌وه، له سه‌رمانه كه لێی بپرسینه‌وه:
ئاخۆ نه‌بوون (هیچ) چییه؟