بۆ عه‌ره‌قخۆره به‌ڕێزه‌کان
January 21, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
هه‌ر که ڕۆژ ئاوابوو ئیتر بۆ عه‌ره‌ق سمکۆڵ ئهکهمبه هیوا نیم، دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه، ده‌ست له خواردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ق هه‌ڵبگریت، ئاخر ڕه‌نگه گه‌لێک وه‌ختی خۆشت له ته‌ک عه‌ره‌قدا به‌سه‌ر بردبێت. ده‌زانم حه‌زت له خواردنه‌وه‌یه، وه‌لێ دڵنیام پێت خۆش نییه، ببیته کوهوولی. کێشه‌که ئه‌وه‌یه، مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه، ڕۆژێک له ڕۆژان تۆیش ببیته کوهوولی. ده‌شێت هه‌نووکه بڵێیت: من که‌سێکی به‌هێزم، ئه‌وانه خه‌ڵکانی ته‌نیا و لاوازن که ده‌بنه کۆیله‌ی عه‌ره‌ق. به‌ڵام به داخه‌وه، ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ت له جێی خۆیدا نییه، ئاخر خۆ کوهوولییه‌کان هه‌ر که‌سانی لاواز و ته‌نیا و به‌دبه‌خت نین، ته‌نیا ئه‌وانه نین که له باخ و گۆڕه‌پانه‌کاندا ده‌بینرێن، ئه‌وانه به‌شێکی زۆر که‌می له‌شکری له ژماره نه‌هاتووی کوهوولییه‌کانن. هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که خه‌ڵکانی له ژیاندا سه‌رکه‌وتوویش، به ئاسانی ده‌بنه کوهوولی. ئه‌وه کێشه‌ی ده‌روونی نییه که خه‌ڵکی ده‌کاته کوهوولی، ئه‌وه کوهوولیبوونه، ده‌مانکاته خاوه‌نی کێشه‌ی ده‌روونی.
وه‌ک وڵاخێ بێته وه‌ختی کا و جۆ و ئالیکه‌وه.
بێکه‌س
عه‌ره‌ق ناخۆم به دینار و به درهه‌م
نه‌تیجه‌ش عه‌ینی که‌ر تابیع به زه‌ڕ بم.
زێوه‌ر
وه‌ک چۆن مه‌رج نییه هه‌موو زۆرخۆرێک دووچاری قه‌ڵه‌وی ببێت، هه‌ر وایش مه‌رج نییه هه‌موو عه‌ره‌قخۆرێک ببێته کوهوولی. هه‌یه خۆی له خواردنی چه‌وری و شیرینی ده‌پارێزێت و قه‌ڵه‌ویش ده‌بێت، که‌سانی وایش که‌م نین، سڵ له زۆرخواردن ناکه‌نه‌وه و ناوقه‌دیشیان هه‌ر باریکه، بۆیه ده‌بێت خۆمان بناسین و لاسایی که‌سانی دیکه نه‌که‌ینه‌وه. شێوازی ژیان پێوه‌ندییه‌کی پته‌وی به کوهوولیبوونه‌وه هه‌یه. که‌سێک که حه‌زی له خواردنه‌وه نه‌بێت، بێ گومان عه‌ره‌ق هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ دروست ناکات، وه‌لێ ئه‌وی زۆر بخواته‌وه و زوو زوویش هانا بۆ عه‌ره‌ق ببات، ئه‌وه زوو یان دره‌نگ ده‌بێته کوهوولی.
ده‌شێت کوهوولیبوونمان به میرات بۆ بمێنیته‌وه، ئاخر ئه‌وی باوکی یان دایکی کوهوولی بووبێت، مه‌ترسیی ئه‌وه زۆره که زووتر ببێته کوهوولی. دوو منداڵ که هه‌مان باوک و دایکی کوهوولییان هه‌بێت، با له دوو ژینگه‌ی جیاوازیشدا گه‌وره ببن، هه‌ر دووچاری هه‌مان مه‌ترسی ده‌بنه‌وه. ئه‌وانه‌ی که زۆر ده‌خۆنه‌وه و سه‌رخۆش نابن، زووتر ده‌بنه کوهوولی، وه‌ک له‌وانه‌ی به‌رگه‌ی عه‌ره‌ق ناگرن و هه‌ر زوو سه‌رخۆش ده‌بن. تا زووتر سه‌رخۆش ببین، دره‌نگتر ده‌بینه کوهوولی. که له‌گه‌ڵ هاوڕێکانتدا ده‌خۆیته‌وه و ئه‌وان سه‌رخۆش ده‌بن و تۆ هه‌ر مایه‌ی خۆته، ئه‌وه جێی داخه، تۆ پێش وان ده‌بیته کوهوولی.
زۆربه‌ی کوهوولییه‌کان ئه‌وانه‌ن که به‌رگه‌ی زۆرخواردنه‌وه ده‌گرن. خۆگرتن له به‌رده‌م زۆرخواردنه‌وه‌دا، خه‌سڵه‌تێک نییه به میرات بۆمان بمێنێته‌وه، به‌ڵكوو له ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه‌وه ده‌بینه خاوه‌نی. زۆرن ئه‌وانه‌ی شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌ن که دره‌نگ سه‌رخۆش ده‌بن، وه‌لێ تا دره‌نگتر سه‌رخۆش ببین، زووتر ده‌بینه کوهوولی. هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی زوو سه‌رخۆش ده‌بن، مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان که‌متره ببن به کوهوولی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زوو زوو بخۆنه‌وه، ئه‌وا هێدی هێدی پتر به‌رگه‌ی عه‌ره‌ق ده‌گرن و دواتر له هه‌واری کوهوولییه‌کاندا بارگه ده‌خه‌ن.
چۆن بزانین که هێنده‌ی نه‌ماوه ببینه کوهوولی؟ با وای دابنێین، هێڵیک له له‌شی هه‌ر یه‌کێک له ئێمه‌دا هه‌یه، هه‌ر که گه‌ییشتینه ئاستی ئه‌و هێڵه، ئیدی ده‌بینه کوهوولی. بۆ زۆربه‌مان ئه‌و هێله له ئاستی قوله‌پێماندایه، وه‌لێ هه‌یه له ئاستی گوێچکه‌یدایه. زوو یان دره‌نگ له ئه‌نجامی زوو زوو سه‌رخۆشبوونه‌وه، هه‌موو عه‌ره‌قخۆرێک ده‌گاته ئاستی هێڵه‌که و ئیدی ده‌بێته کۆیله‌ی عه‌ره‌ق و عه‌ره‌قی له هاوڕێ، خێزان، کار و په‌یمان پێ گرنگتر ده‌بێت. خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێک شه‌راب له‌گه‌ڵ خواردندا، یان هه‌ڵدانی بیره‌یه‌ک دوای ئیش، هه‌نگاوێک نییه به‌ره‌و کوهوولیبوون، کوێره‌وه‌رییه‌که به ته‌واو سه‌رخۆشبوونه‌وه به‌نده. هه‌ر جارێک که ته‌واو سه‌رخۆش ده‌بین، ئاستی به‌رگه‌گرتنی عه‌ره‌ق تێماندا بڵندتر ده‌بێته‌وه. تا زێتر به‌رگه‌ی عه‌ره‌ق بگرین، زووتر ده‌بینه کوهوولی، بۆیه ڕۆژانه که‌م بخۆێنه‌وه، باشتره له‌وه‌ی له کۆتایی هه‌فته‌دا، ته‌واو خۆ سه‌رخۆش بکه‌ین.
زۆربه پێیان وایه، کوهوولی که‌سێکه ڕۆژانه بخواته‌وه، ئه‌گه‌ر نا خۆسه‌رخۆشکردنی کۆتایی هه‌فته و ڕۆژانی دیکه‌ی پشوو، شتێکی ئاسایییه. به داخه‌وه، ئه‌وه بۆچوونێکی هه‌ڵه‌یه. ڕاستییه‌که‌ی که‌سانی وا هه‌ن، به درێژایی ژیانیان، ڕۆژانه لێوانێک یان دووان شه‌راب ده‌خۆنه‌وه و تووشی هیچ کێشه‌یه‌کیش نابن، وه‌لێ خه‌ڵکانێکی زۆر که سه‌ره‌تا ته‌نیا له ڕۆژانی پشوودا خۆ سه‌رخۆش ده‌که‌ن، دواتر ڕۆژانه ده‌خۆنه‌وه و ده‌بنه کوهوولی. له خۆشی و ئاهه‌نگ و سه‌یرانه‌کاندا خۆ سه‌رخۆش بکه‌ین، یان بۆ بیرچوونه‌وه‌ی ناخۆشییه‌کانمان، له هه‌ردوو باره‌که‌دا هه‌مان مه‌ترسیی کوهوولیبوون، چاوه‌ڕێمانه. عه‌ره‌ق چۆن کارمان تێ ده‌کات؟ هه‌یه به خواردنه‌وه تێک ده‌چێت، هه‌یه خه‌وی دێت، هه‌یه گڵۆپی ده‌نگی ده‌سووتێت. که‌سانی وا ده‌رنگتر ده‌بنه کوهوولی. ئه‌وانه‌ی به سه‌رخۆشی، قسه‌یان خۆشتر، دڵیان شادتر و ته‌نانه‌ت (ئازا)تریش ده‌بن، ئه‌وانه زووتر به هه‌ڵدێری کوهوولیبووندا خلۆر ده‌بنه‌وه.
کوهوولی ناتوانێت به شێوه‌یه‌کی ئاسایی بخواته‌وه، ئه‌وه عه‌ره‌قه ئه‌و هه‌ڵده‌سووڕێنێت. به لای ئه‌وه‌وه تاقه‌بیره‌یه‌ک له هه‌موو شتێک به‌بایه‌ختره. ئه‌وه‌ی باشه، پێش ئه‌وه‌ی ببینه کوهوولی، هه‌ندێک نیشانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، له‌و قۆناغه‌دا ده‌توانین فریای خۆمان بکه‌وین. ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگه‌که ته‌واو بووه و ته‌نیا تۆی لێ ماویت، ئه‌گه‌ر بۆ سبه‌ینێیش به‌ری نه‌داویت و له کار دوا ده‌که‌ویت، ئه‌گه‌ر له کاتی خواردنه‌وه‌دا قسه‌ی وا ده‌که‌یت که دواتر په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگه‌زیت، ئه‌گه‌ر سبه‌ی بیرت نه‌ماوه، دوێشه‌و چیت گوتووه یان کردووه، ئه‌وا تا زووه فریای خۆت بکه‌وه، ئه‌گه‌ر نا هێنده‌ت نه‌ماوه، وڵاتی به‌رینی کوهوولیبوون ئاوه‌دانتر بکه‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سنووره ترسناکه‌یت، ئیدی وه‌ک چۆن ئه‌وی ئاستی کۆڵیسترۆڵ له خوێنی‌دا بڵند بێت، هێنده‌ی پێی بکرێت، خۆی له خواردنی که‌ره، هێلکه و په‌راسوو ده‌پارێزێت، ده‌بێت تۆیش به هه‌مان شێوه ڕه‌وتار له‌ته‌ک عه‌ره‌قدا بکه‌یت، ئه‌گه‌ر نا بڕوا بکه‌یت یان نا، هاکا بوویته کوهوولی.
*
کوهوولی: ئالووده، موعتاد، مودمین.
لێوان: گڵاس، په‌رداخ.
سه‌رچاوه:
Alkoholkommittén, Grundkurs för dig som gillar bli full, Aftonbladet 30 maj 2002 Stockholm.