عه‌قڵی زانستی(2-2)
January 1, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ژان- تۆسان دۆزانتی
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
هه‌ڵبه‌ت مه‌رج نییه له نێو ئه‌و مه‌رجه ناهه‌قانه‌ی، كه توانای ئه‌وه به فیزیا ده‌ده‌ن یاسای وا دابرِێژێت كه توانای پێشبینی كردنی هه‌بێت، مه‌رجێك هه‌بێت كه بشێ له بواری مێژووشدا به‌كار بێت. ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌كرێ له‌م بواره‌دا دایانبرِێژین یاسای مه‌یلین (ئاره‌زوومه‌ندانه)، په‌یوه‌ندیشیان ته‌نیا به بواری به‌شه‌كییه‌وه هه‌یه، كه به به‌كار هێنانی جۆرێك له رووتاڵی (ته‌جرید: ئه‌بستراكت) جیا كراونه‌ته‌وه. فه‌رموون له‌گه‌ڵ نموونه: ئامارناسیی دانیشتووان، سیسته‌مه‌كانی ئابووری. به‌ڵام چاره‌نووسی دیرۆكیانه، كه له تۆرِێكی هه‌ره فراوانی په‌یوه‌ندیی پێكهێنه‌ری خۆیه‌وه وه‌رگیراوه، ده‌كرێ به راستیی به‌شه‌كیانه په‌سنی بكه‌ین و لێی تێبگه‌ین و راڤه‌شی بكه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌به‌نگییه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ی دادێ له مێژوونووسێك بكه‌ین: به سه‌رنج دان له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوان په‌یژه‌ی نیشانه‌كاندا، كه له 1980دا حاڵه‌تی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی پێك ده‌هێنێت، ئاخۆ له رێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ماقووله‌وه، ئه‌گه‌ری پێشبینی كردنی حاڵه‌ته‌كه‌ی (ئه‌و) له 1985دا چه‌نده؟ئه‌م جۆره كێشه‌یه ناكرێ دابرِێژرێت، چونكه بنه‌ماكه‌ی (په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌موو په‌یژه‌كان) بێ واتایه، ئه‌وه ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تێكیشدا كه سیسته‌می جڤاكییه، تێیدا كورت كراوه و لۆكاڵیشه وه‌ك شارێك یان گه‌رِه‌كێك.
به پوختی ئێمه ئه‌گه‌ر له جووته‌ی "عه‌قڵ- زانست"ـه‌وه (كه ره‌وا دێته پێش چاومانه‌وه) ده‌ست پێ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر په‌یڤی زانست ناوه‌رۆكه عه‌قڵانییه‌كه‌ی خۆی پێ بده‌ین، ئه‌وا زانستێك نییه كه به‌س بێت، (ته‌نیا مه‌گه‌ر پرۆسه‌ی كورت كردنه‌وه بگرینه به‌ر) له دیاری كردن و پێناسه كردنی شتێكی وه‌ك "عه‌قڵی زانستی" له سه‌راپاگیرانه‌ی خۆیدا.
2- ئه‌مه‌یه ئه‌و دۆخه ئه‌سته‌مه‌ی له ئاست ئه‌و گرفته‌ی خراوه‌ته روو، خۆمانی تێدا ده‌بینینه‌وه، كه ئه‌ویش په‌سن دانی عه‌قڵی زانستییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ له‌و ئه‌سته‌مییه خۆمان ده‌رباز بكه‌ین. بۆ ده‌رچوون له‌م جۆره دۆخه‌ش، ده‌توانین دوو ستراتیژ په‌یرِه‌و بكه‌ین كه له به‌راییدا دێنه به‌ر ده‌ممان. یه‌كه‌میان به ده‌وری بواره جۆربه‌جۆره‌كانی زانست‌دا ده‌خولێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی جۆرێك له رووتاڵكاری (ته‌جریدكاری: ئه‌بستراككاری) ده‌دات: واته دامه‌زراندنی بنیادێكی به‌ر له پیاده كردنی خودی چالاكیی زانستیانه، واته بنیادێك كه ره‌نگه له‌و چالاكیانه‌وه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌دی هاتنی عه‌ینیانه‌یان بدۆزێته‌وه، له رێی پرۆسه‌ی راست كردنه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنه‌وه. ره‌نگه وا بێته پێش چاو كه ئه‌م ستراتیژه رێی پاشایانه له به‌رده‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌كی عه‌قڵانی بۆ زانسته‌كان ده‌كاته‌وه. به كرده‌نیش، هه‌ر ئه‌و رێیه بوو كه زۆر له گه‌وره فه‌یله‌سووفانی رابردوو گرتیانه به‌ر، وێرِای ئه‌و جیاوازیانه‌ی نێوانیان. ئه‌و بنیاتانه‌ش بریتی بوون له عه‌قڵی دیكاراتانه و زه‌ینی كانتی و عه‌قڵی هیگلی، واش دێنه پێش كه ئۆرگانیانه له‌گه‌ڵ هزردا پێكه‌وه نووساون. به هه‌ر حاڵ ئه‌و به‌رده‌وام له هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی زانیندا ئاماده‌یه، دوا جار ئه‌و به شێوه‌ی جۆراجۆر ئاماده‌یه، هه‌روه‌ها له هه‌موو زانستێكیشدا كه ده‌كرێ رۆژێك له رۆژان بهێندرێته به‌رهه‌م، ئاماده‌یه.
ته‌نیا (هیگل)ـه له نێو ئه‌و گه‌ورانه‌دا كه (ئه‌و) وه‌ك كرم خستییه نێو دڵی میوه‌وه، ئه‌ویش به جیاكردنه‌وه‌ی زه‌ین، كه "سنووربه‌ندیی به‌ستوو" دروست ده‌كات، له عه‌قڵ كه خۆگۆرِانی چه‌مك نمایش ده‌كات، به‌ره‌و جووله‌یه‌ك كه روو ده‌كاته ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام مۆركی هه‌مه‌كی بگرێته خۆ. ئه‌و نابه‌سیی په‌یوه‌ست به زانسته‌كانی زه‌ینی، به به‌روارد له‌گه‌ڵ خواسته هه‌نووكه‌ییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی چه‌مكی (چه‌مكانه)ی، تۆمار كرد، كه هه‌ر ئه‌وه ته‌نیا ئه‌و ره‌گه‌زه‌ی، به واتایه‌كی ورد و بنه‌رِه‌تیانه، "زانست" پێك ده‌هێنێت. با ئه‌و چركه هیگلییه‌مان وه‌بیر بێته‌وه، كه "له" و له میانی چه‌مكدا، ئازادیی ته‌واوی كرداری بیركردنه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت. ده‌با به نیشانه‌یه‌كی سپی دیاریی بكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌با، چ نه‌بێ به شێوه‌یه‌كی كاتی، ئاوێته به‌وه‌ی كه له چركه‌ی ده‌رچوونمانه‌وه ناومان نا "زێده" بكه‌ین.
ستراتیژی دووه‌میش به‌نده به ره‌چاو كردنی هه‌مه‌چه‌شنیی بنه‌رِه‌تیانه‌ی بواره‌كانی عه‌قڵاندن، هه‌روه‌ها دوا جار به‌نده به ره‌ت كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنانی بنیادی سه‌راپاگیرانه، كه هه‌موو ئه‌و بوارانه له ژێر ناوی عه‌قڵ ده‌گرێته خۆ. له‌م حاڵه‌ته‌دا به چاوێكی كراوه‌وه ته‌ماشای ته‌نیا یه‌ك خواست ده‌كه‌ین كه هه‌موویان ده‌سمێت، ده‌شكرێ به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ گوزارشتی لێ بكه‌ین: پێویستیی داهێنانی كۆمه‌ڵێك به‌رنیشانه‌ی دروست له نێو هه‌ر بوارێكدا كه ده‌كرێ قابیلی تێبینی كردن بێت. ئه‌گه‌ر له تواناماندا نه‌بێت به‌رنیشانه‌ی دروست بناسین، ئه‌وا به لای كه‌مه‌وه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ په‌سنی بكه‌ین: (ب، ع) ئه‌وه‌ش جووتێكه كه تێیدا "ب" نیشانه‌ی پرسه‌كه‌یه و پیتی "ع"یش نیشانه‌ی سه‌لماندنیه‌تی.
هه‌رچه‌ندی جۆره‌كانی سه‌لماندن هه‌مه‌جۆر بن (سه‌لماندن، تاقی كردنه‌وه، به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی به درۆ خستنه‌وه.. هتد)، ئه‌وا توانای به‌جێ گه‌یاندنی، وه‌ك مه‌رجێكی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین سیفه‌تی زانستی و پێوه‌ری قبووڵ كردن، ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش به پێوانه به بێ شوماریی ئه‌و ئه‌گه‌ره رستانه‌ی له زماندا هه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی به‌كاربه‌رانی زمانێكی دیاری كرا‌و، به‌هایه‌كی عه‌قڵیی ده‌ده‌نه پاڵ، عه‌قڵی به هه‌موو واتایه‌كی ئه‌و په‌یڤه. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، گرنگه واتایه‌كی لاوازی په‌یڤی عه‌قڵاندن له واتای به‌هێزی جیا بكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م رسته‌یه گۆ بكه‌م: "هه‌موو پشیله‌كان به ژماره تاكن"، ئه‌وا من به ده‌به‌نگ داده‌ندرێم، واته له ده‌ره‌وه‌ی رێساكانی ئاسایی بیركردنه‌وه‌دا. خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بكه‌م: "هه‌موو پشیله‌كان چۆله‌كه‌ن" به مرۆڤێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره داده‌ندرێم، واته زمان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت به‌كار ده‌هێنێت، به به‌رهه‌م هێنانی پرسی هه‌ڵه به‌ڵام له واتاش دانه‌ماڵدراوه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، ئه‌گه‌ر هاوار بكه‌م و بڵێم: "هه‌موو پشیله شیرده‌ره" ئه‌وا وه‌ك مرۆڤێكی سه‌رگه‌رم و گرنگ و گورج لێم ده‌رِوانن، كه فێری مێژووی سروشت بووه و رێز له پرسه‌كانی ده‌گرێت.
كه‌واته ئه‌وه‌ی دروست نییه به‌ڵام بێ واتایه له‌وه‌ی دروست نییه به‌ڵام واتاداره له یه‌ك جیا ده‌كه‌ینه‌وه. ره‌نگه گونجاو بێت كه به دوای ئه‌وه‌دا بگه‌رِێین كه دروست نییه به‌ڵام واتاداره، ئه‌میش زاده‌ی ئه‌وه‌یه كه عه‌قڵییه، به‌ڵكوو ره‌نگه به‌كار هێنانی هه‌قیقه‌تێكی دێرینتر له‌وه‌ی له زانسته‌كاندا به‌كار هاتووه، تێیدا دۆزیوه‌ته‌وه.
په‌سند كردنی به‌كار هێنانی ستراتیژی دووه‌م، ئه‌وا پرسی هه‌ڵوێستێكی فه‌لسه‌فییه. جا به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه مایل به خواستی یه‌كتایی سه‌راپاگیرانه‌ین یان بار كردنی به‌های تایبه‌تی جیاوازییه‌كان، ئه‌وا بۆمان ده‌كرێ كه یه‌كه‌م یان دووه‌م هه‌ڵبژێرین. به‌ڵام ده‌بێ له‌وه ئاگادار بین كه ستراتیژی دووه‌م پرسی یه‌كتایی چاره‌سه‌ر ناكات. بۆیه له بری ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه را چاره‌سه‌ری بكات، ئه‌وا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی خواره‌وه ده‌دات، كه زانست و عه‌قڵیان لێوه په‌یدا بوون، یان به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باشتر، شێوه‌گه‌لی جۆربه‌جۆری عه‌قڵانیه‌ت كه خه‌ڵك به درێژایی مێژووی خۆیان هێناویانه‌ته به‌رهه‌م. ناشكرێ وێنای ئه‌وه بكرێت كه ئه‌و عه‌قڵانیه‌ته‌ی ئه‌مرِۆ لێی خاترجه‌مین ته‌نیا خۆی دوایین عه‌قڵانیه‌تی مومكینه. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌مان بێته‌وه بیر كه فه‌یله‌سووفانی گه‌وره (بێ له هیگل) له سه‌رده‌می نوێ‌دا په‌یان به رێی یه‌كتایی عه‌قڵی بردووه، به‌وه‌ی پێگه‌یه‌كیان به یه‌كێك له "زانسته مه‌زنه‌كان" له سه‌رده‌می خۆیان داوه "له لای دیكارت ئه‌ندازه، له لای لیپنتز ژماره‌ی بێ كۆتایی بچووك و لۆژیك، له لای كانت بیركاری و فیزیای نیۆتۆنی".
وا دیاره نه‌ریت وایه كه به دوای یه‌ك خاڵی چه‌سپاودا بگه‌رِێن. هه‌روه‌ها له لای ناوه‌ندێكی روانین كه ده‌كرێ به ده‌سپێك له‌وه‌وه دووباره ته‌لاری ئه‌گه‌ره زانین سه‌باره‌ت به زینده‌وه‌رێك كه بیر ده‌كاته‌وه، دابرِێژرێته‌وه و پێگه‌ی پێ بدرێته‌وه و دابمه‌زرێت، ئه‌ویش به كار كردن له پێوه‌ری زانستێكی بنه‌رِه‌تانه، مۆركێكی ئایدیالیشی پێ به‌خشی. هه‌رچه‌ندی ئه‌و فه‌لسه‌فانه له رۆژگاری خۆیاندا به‌هادار بوو بن، هه‌رچه‌ندی ئه‌مرِۆش زیندوو بن، ئه‌وا ناتوانین به ئاسانی به هه‌مان رێرِه‌ودا بپه‌رِینه‌وه. ئه‌مرِۆ له بواری زانیندا چاومان به خاڵێكی چه‌سپاو ناكه‌وێت، كه ده‌كرێ به ریشه دابندرێت. هیچ كام له‌م بوارانه خۆیان وه‌ك ناوه‌ند (سه‌نته‌ر)ی پرۆژه ناخه‌نه روو، كه ئه‌ركی نموونه‌ی سه‌راپاگیری بگرێته ئه‌ستۆوه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه رووی هه‌ڵبژاردنم به‌ره‌و ستراتیژی دووه‌مه له‌و ستراتیژانه‌ی پێشنیار كراون: گه‌رِان له ژێره‌وه را به دوای رێی یه‌كتایی، ئه‌ویش به هه‌ڵكۆڵین له ژێر رووكار.
ژێر رووكاریش به دوو واتا تێی ده‌گه‌ین. یه‌كه‌م ئاسۆی رۆشنبیریی مێژووییانه، واته ئه‌وه‌ی له چینه‌یلی كولتووریی چین له سه‌ر چین كه‌ڵه‌كه بوو. به‌م جۆره ده‌بینین له پشتی "كۆبه‌رنیك"ـه‌وه بۆ نموونه، ئه‌رستۆ و بتلیمۆس ده‌بینین، ئه‌وان له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵی ئاماده‌ن. له‌واندا به پله‌ی یه‌كه‌م، سه‌باره‌ت به‌وانیش، كۆبه‌رنیك بوار (كایه)ی كێشه‌كانی دۆزییه‌وه، كه به‌ره‌و وێنا كردنی گریمانه‌ی جووله‌ی زه‌ویی برد، سه‌باره‌ت به ئه‌وانیش، له هه‌ڵهێنجانی ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیدار به جووله‌ی هه‌ساره‌كانی پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا، سه‌ركه‌وتوو بوو. سه‌باره‌ت به "گالیلۆ"ش هه‌مان شته، ئه‌و به‌ر له خۆی و له به‌ر ده‌ستی خۆیدا، پێكهاتێكی ئاڵۆز و به‌شكیانه قه‌یراناوی دیت، كه (ئه‌رستۆ و كۆبه‌رنیك (دوا جار پتلیمۆس) و ئه‌فلاتوون و ئه‌رخه‌میدس و ئیكلیدس)یش ده‌گرێته خۆ (ئه‌ویش به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به پێشینانی راسته‌وخۆی بكه‌ین).
به گه‌رِانه‌وه‌ی گالیلۆ بۆ ئه‌م بواره، هه‌روه‌ها به هه‌موار كردنیشی به شێوه‌یه‌كی دیالیكتیانه، ئه‌و فێر بوو كه ئه‌و گرفتانه‌ی خراونه‌ته روو به‌و جۆره دابرِێژرێن، كه به ئاراسته‌ی پێویستیی گه‌ڵاڵه كردنی تیۆرییه‌ك بۆ جووله و تیۆرییه‌كی كۆبه‌رنیكی بۆ پێكهاتنی ئاسمان، ئا به‌م جۆره. به گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ ئه‌م بواره كولتوورییه، توانیی ئه‌و شێواز و زاراوه تایبه‌تانه ئاماده بكات كه هێزی بڵاو كردنه‌وه‌ی رێبازه‌كه‌یان پێ دا، واته ئه‌وانه‌ی وا له هاوچه‌رخانی ئه‌ویش ده‌كات، ئه‌وانیش له لای خۆیانه‌وه رێكاری واتاكانی نێوی به‌جێ بگه‌یه‌نن. بۆ نموونه: شێوازی سه‌لماندنانه‌ی ئیكلیدی له رۆژی سێیه‌مدا له "قسه و سه‌لماندن كه گرێدراوی دوو زانستی نوێن"دا، كه نووسینی ئه‌وه له‌باره‌ی جووله‌ی به رێكی و به نارِێكی روو له زیاد بوون. نموونه‌یه‌كی دی: شێوازی بتلیمۆسانه له "نووسینێك له‌باره‌ی هه‌ردوو سیسته‌می سه‌ره‌كیی جیهانه‌وه"، دوودڵ نییه له‌وه‌ی كارامانه وردیی زانای ئه‌ندازه و، ره‌وانبێژیی متمانه‌دارانه‌ی مژده‌هێنی دڵنیا له‌وه‌ی ده‌یكات، پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه.
ره‌نگه به دیكارت وه‌ڵامم بدرێته‌وه كه هه‌وڵی دا (بۆ خۆشی وای گوتووه)، هه‌موو زانینی به‌ر له خۆی بسرِێته‌وه، نه‌یه‌ته سه‌ر رێش ته‌نیا به رووناكیی سروشتی نه‌بێت. ئه‌مه كارێكی راسته، به‌ڵام، ئایا باشتر نییه ئه‌م جۆره رایانه به جۆرێك له بزه و پێكه‌نینه‌وه وه‌ربگرین؟ دیكارت نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نه‌ریتییه (باوه) به ده‌نگه‌وه نه‌چوو، به‌ڵكوو له سه‌ریه‌تی زاراوه‌ی نه‌ریتی و باویش به‌كار بهێنێت. هه‌روه‌ها دووباره هه‌ندێك له چه‌مكه‌كانی نه‌ریتیش به‌كار بهێنێته‌وه (دووباره به‌كار هێنانه‌وه لێره‌دا واتای ئه‌وه‌ی له نوێ بیر بكرێته‌وه، به‌ڵام له نێو بوارێكی دیكه‌ی زانیندا. بۆ نموونه: به‌رهۆ، جه‌وهه‌ر، جۆر، بێ كۆتایی، واقیعی وێنه‌یی، واقیعی بابه‌تیانه). ته‌نانه‌ت "زاراوه‌كه‌شی" بۆ بیركاری گرێدراوی تۆرِێكی زانینه كه له رابردووه‌وه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا زیندووه، واته ته‌ژییه له گرفت (ئیكلیدس، ئه‌رخه‌میدس، ئه‌پۆلۆنیۆس، ڤیێت، با ئه‌وانه به‌س بن). به كورتی ئه‌و (خۆشی هه‌ر وای گوتووه) كه‌وته پێكه‌وه تواندنه‌وه‌ی "جه‌بری نوێیان و شرۆڤه كردنی پێشینانه" و بیر كردنه‌وه له هه‌ردووكیان.
ته‌نیا زمان مایه‌وه كه نه‌یتوانی گومانی لێ بكات، نه‌شیتوانی له به‌كار هێناندا پشتی تێ بكات، ئه‌و زه‌مینه هاوبه‌شه له نێوانی ئه‌و و ئه‌وانی دیكه‌دا، كه به زه‌رووره‌ت بانگ رادێران بۆ رووناكیی سروشتانه و هۆشیارییه‌كه‌ی له لای ئه‌وانی دی، به‌و (به زمان)دا تێپه‌رِ ده‌بن، ئه‌و مه‌رجی ئه‌م سه‌ری هه‌ر هزرێكه كه به دوای رێی گوزاره كردنی بێ پسانه‌وه و رێكاری سه‌راپاگیرانه‌ی ناسیندا ده‌گه‌رِێت.
ئه‌وه‌ش به دووه‌مین واتای ژێر رووكار (رووپۆش)مان ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و واتایه به‌كار هێنانی زمان وه‌ك ئامرازێك بۆ درێژه‌دان و نه‌پسانه‌وه به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ جڤاكێكی دیاری كراودا، پێشكه‌شمانی ده‌كات. ئه‌م به‌كار هێنانه سێ جۆر زانیاری پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و زمانه‌ی مه‌به‌ستمانه ده‌كات. زانیاری كه په‌یوه‌ندیی به شتانه‌وه هه‌یه، لێره‌دا مه‌به‌ستیش له شتان هه‌بووی نازیندوو (دار، به‌رد.. هتد) هه‌روه‌ها گیاندارانیش: (سه‌گ، ئه‌سپ.. هتد)، شتانی دروست كراویش (گاسن، كه‌وان، ته‌وش.. هتد). هه‌رچی زانیاریی دیكه‌یه ئه‌وا په‌یوه‌ندیی به خه‌سڵه‌تی گونجاو به شتانه‌وه هه‌یه: ره‌قیی به‌رد، ته‌رِی و ره‌قیی پارچه دار.. هتد. زانیاریی دیكه‌ش تایبه‌ته به زانینی زانستیانه و شێوه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار (نموونه: پارچه‌ی دار، لێنان، له‌به‌ر كردنی پۆشاك، خواردن.. هتد). ئه‌وه به لای ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شه‌وه گرنگه كه ئه‌م چالاكیانه راده‌په‌رِێنن (بۆ نموونه: گۆزه‌گه‌ر، راوكه‌ر، جووتیار... هتد).
به كورتی به‌كار هێنانی زمان له رێی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵوگۆرِه‌وه ده‌بێت، كه وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی لێك هه‌ڵوارین وایه، له هه‌مان كاتدا ده‌رهه‌ق به جڤاكه‌كه و ده‌رهه‌ق به ده‌وروبه‌ریش پیاده ده‌كرێت. ئه‌م پرۆسه‌یه‌كه ئه‌و ده‌وروبه‌ره له بێژنگ ده‌دات و توخمه‌كانیش پۆلێن ده‌كات، ئه‌وان له نێو ته‌رزی جیاجیای بابه‌ت و خه‌سڵه‌ت و كرداردا پۆلێن ده‌كات. ئه‌م ته‌رزانه‌ش له نێو كۆیه‌كدا رێك ریز ده‌به‌ستن، كه له نێو خۆی (ئه‌و كۆیه)دا شێوه‌گه‌لی جیاجیای ئارام گرتنی جڤاكه‌كان له نێو ده‌وروبه‌ری خۆیاندا دیاری ده‌كات و قه‌تیسیان ده‌كات. ته‌نیا به‌م پرۆسه‌ی به‌خشینی مۆركی هه‌مه‌كیانه‌وه، جڤاك له ده‌وروبه‌ری خۆیدا به خۆی ئاشنا ده‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له جیهانێكدا بێت كه به‌رده‌وام، سێكوچكه‌ی: (شتان، خه‌سڵه‌ت، كردار) پێكه‌وه گرێ درا بن، ئه‌ویش له به‌رده‌وامییه‌كی بێ كۆتاییدا. هه‌ر بۆیه ئێمه دوودڵ نابین له‌وه‌ی له‌مه‌دا به جۆرێك له عه‌قڵاندنی ریشه‌دار ئاشنا بین، كه له نێو و به به‌كار هێنانی زمانه‌وه دێته به‌رهه‌م.
به‌م جۆره گوته‌كانی نیشانده‌ر ریز ده‌به‌ستن و جیا ده‌بنه‌وه (خۆ ده‌نوێنن) و جێگیر ده‌بن، كه به‌كار هێنانی توانای كۆنترۆڵ كردنی "جیهان" ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. ده‌ركه‌وته‌كانی په‌یوه‌ست به سیفه‌تی شوێنانه‌ی شوێن (نزیك، دوور، سه‌ره‌وه، خواره‌وه) ریز ده‌به‌ستن، به هه‌مان شێوه له ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تیی مێژووییانه‌ی خه‌سڵه‌ته زه‌مانییه‌كانی جیهان (كاتی له‌دایك بوون، كاتی مردن، كاتی تۆودان، كاتی دروێنه)ش ریز ده‌به‌ستن. له رێی ئه‌و ریز به‌ستنه‌وه ریتم و خوله‌كان دیاری ده‌كرێن و، به سوورِی پوخته كراوی وه‌رزانه له ساڵنامه‌دا ئاشنا ده‌بین.
به‌م جۆره گرووپه‌كانی گوتاری په‌یوه‌ندیدار به شتان و كۆمه‌ڵ و جیهان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانه‌وه دروست ده‌بن، كۆمه‌ڵه گوتارێك كه زاده‌ی ئاڵوگۆرِ و رێكخستنی بواری جۆراجۆری كاری جڤاكین، ئه‌وان گوتارگه‌لێكن كه وابه‌سته‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كه‌كانی نیشانه‌دانه‌وه‌ن، به ئه‌وانیشه‌وه رێك ده‌خرێن، ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشانه‌دان كه زمان له به‌كار هێنانی جۆربه‌جۆریدا ده‌یان هێنێته ئاراوه.
شتێكی دیكه‌ش هه‌یه: سیسته‌م زمانێكی په‌یوه‌ندی و به‌رده‌وامی به‌كار هێنانه‌كه‌ی راسته‌رِێ نابێت، ته‌نیا له چێوه‌ی زمانێكی دیاری كراودا نه‌بێت. زمانێك نییه پێوه‌ری رێزمانانه‌ی خۆی نه‌بێت. هه‌موو ئه‌و گرووپه ده‌نگانه‌ی ده‌كرێ ئامێری ده‌نگ گۆیان بكات، له لایه‌ن زمانه‌وه به هه‌مان پله قبووڵ ناكرێن تا ئه‌ركی نیشانه‌دان به‌جێ بگه‌یه‌نن. گرووپه په‌یڤی هه‌رِه‌مه‌كی مه‌رج نییه رسته‌ی وا به‌ده‌سته‌وه بده‌ن كه به‌كارهێنه‌رانی زمان ددانی پێدا بنێن، كه ئه‌وان (به‌و هه‌رِه‌مه‌كییه) زانیاری‌یان پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌وه‌ی ده‌پارێزرێت و گۆ ده‌كرێت ته‌نیا ئه‌و كۆمه‌ڵه په‌یڤانه‌یه كه بۆ بنیادی زمان گونجاون، ئه‌و بنیاده پێشتر پێك هاتووه، هه‌موو كه‌سێكی قسه‌كه‌ر له ساڵانی به‌رایی ژیانیدا رێساكانی هه‌رس و ئه‌زبه‌ر كردوون.
ئیدی به‌م جۆره ئه‌شكی عه‌قڵاندن به‌دی دێ، كه وابه‌سته به ریتمی زمانه وه‌ك كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری سروشتی، كه هه‌ر تاكێكی جڤاك ناچاره له‌گه‌ڵیدا بسازێت، تا بكرێ توانای زانینی په‌یوه‌ست به یه‌كه‌كانی نیشانه‌دان دابه‌ش بكرێن، ئه‌ویش له رێی ریزبه‌ستن و به‌رده‌وام بوونی جیهانی هاوبه‌شدا. به‌م جۆره كاكڵه‌ی بنیادێكی كوێر له‌باره‌ی توانای زانینی زه‌قی په‌یڤه‌كان گه‌ڵاڵه ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه عه‌قڵاندنی ریشه‌دار خۆی ده‌نوێنێت، كه توانای باڵاده‌ستی به سه‌ر جیهانی ده‌وروبه‌ر ده‌رِه‌خسێنێت. ئه‌و له بنه‌رِه‌تدا واتای ئاساییه (سروشتییه) كه بنیادێكی ریشه‌داری ریزانبه‌ست رێكی ده‌خات. ئه‌مه‌ش واتای دووه‌مه، كه پێمان گوت "ژێر رووكار".
3- با به‌وه‌دا بچینه‌وه كه گوتمان. ده‌بوو ئێمه له‌باره‌ی عه‌قڵ له زانسته‌كاندا بدوێین، خۆمان له به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی نا پێكه‌وه گرێدراوی واره‌كانی عه‌قڵاندنی تایبه‌تدا دۆزییه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه خرابووه روو كه تێیدا خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی شتێك بین، كه له نێو دڵی ئه‌و بوارانه‌دا كار ده‌كات، شتێك كه هه‌قمان هه‌یه ناوی بنێین عه‌قڵ. ده‌بوو واز له هه‌وڵی دیاری كردنی سیسته‌مێكی پێوه‌ری گونجاو بۆ هه‌موو بوارێك بهێنین. هه‌روه‌ها وازیشمان له هه‌وڵی له سه‌ره‌وه را گه‌رِان به دوای بنه‌مایه‌ك یان كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌ك (گوته یان هه‌ر شتێكی ناو بنێین) هێنا، كه ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌گوترێت ئه‌وه‌یه كه هزرێكی عه‌قڵییه. ئایا ئێستا ده‌زانین ئاخۆ ده‌بێ له كوێ بگه‌رِێین؟ وا دێته پێش چاو كه ئه‌مه مومكینه، ئه‌ویش به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی به باشی و توندییه‌وه ده‌ست به خاڵێكی پێكه‌وه به‌ندانه‌ی فۆرمالیسته‌وه ده‌گرین، ئه‌ویش له ژێر ئه‌و رووكاره‌دایه كه پێی ئاشنا بووین.
یه‌كه‌مین فۆرم (شێوه) بریتییه له ئاسۆی ریزگرتنی نیشانه‌كانی كولتوور، كه مۆركێكی نه‌ریتانه‌ی پێ داوه. دووه‌میش ئاسۆی ئه‌و واتایانه‌ی قابیلی به‌دی هاتنن به گوێره‌ی خواست و تواناكانی ناونانی تایبه‌ت به زمانێكی سروشتیانه‌ی دیاری كرا‌و.
په‌یوه‌ندیی بزواوی نێوان ئه‌م دوو ئاسۆیه، ئه‌و مه‌یدانه‌یه، سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگایه‌ك له كۆمه‌ڵگاكان، كه بواری كراوه‌ی تێدا ده‌خه‌مڵێت، كه به شێوه‌یه‌كی مێژووییانه خراوه‌ته به‌ر عه‌قڵانیه‌تی چه‌سپاوی ئه‌وه‌وه. ئه‌مرِۆش سه‌باره‌ت به ئێمه، ئایا ده‌كرێ پشتی تێ بكه‌ین؟ ئایا له سه‌رمانه بڵێین ئه‌م دوو ئاسۆیه له شه‌وه‌زه‌نگی رۆژگاردا وێڵ بوون و بۆ هه‌تاهه‌تایه ته‌فروتوونا بوون، به به‌راورد له‌گه‌ڵ شێوه چرِ و دیاره‌كانی عه‌قڵانیه‌تی زانستی؟ هه‌رگیز. عه‌قڵانیه‌تی سروشتی كه له نێو زمانی هاوبه‌شدایه و په‌یوه‌ندیی به جیهانه‌وه هه‌یه، هێشتا ماوه و له ته‌ك زانیندا ئاماده‌یه، سه‌باره‌ت به زانینیش، جۆرێك له خواست پیاده ده‌كات و پرسیاریش ده‌خاته روو.
ئه‌م خواسته رۆڵی یه‌كبوونی هه‌یه به‌وه‌ی زانینی گومانبه‌ر له زمانی تایبه‌تیان ته‌نگاو ده‌كات، به‌وه‌ی لێی ده‌پرسێت كه باسی چی ده‌كات. "به دروستی باسی چی ده‌كه‌یت؟ ده‌كرێ رازی بیت كه به منی بڵێیت، تا بتوانم به خواسته‌كانی عه‌قڵی هاوبه‌شی خۆمییه‌وه گرێ بده‌م و فێریش ببم، كه چۆن خۆمی له‌گه‌ڵدا بگونجێنم؟"
ئه‌مه‌یه ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌موو زانینێك ده‌سمن، هه‌ڵبه‌ت له رووی ژماره‌وه به پله‌ی جیاجیا "ئایا چاوگی ئه‌وه‌ی به زانینی داده‌نێیت چییه؟ ئایا ده‌توانی پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌وم بۆ ده‌ربخه‌یت و پاساوی مه‌به‌سته‌كانیشی بده‌یته‌وه، به چه‌شنێك له كاتی پێویستدا بیگرمه ئه‌ستۆ و به گوێره‌ی خواستی ریشه‌دارانه و دێرینی عه‌قڵانیه‌تم، ویستی خۆمی تێدا به‌دی بكه‌م؟" ئه‌مه‌یه ئه‌و پرسه‌ی ئیدی ئه‌مرِۆ له ناوجه‌رگه‌ی خواسته‌كانی زمانی هاوبه‌شه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
خستنه رووی ئه‌م جۆره پرسیارانه، یه‌كێكه له ئه‌ركه بنه‌ره‌تییه‌كانی ئه‌مرِۆ خراونه‌ته به‌رده‌م ئه‌وه‌ی ده‌كرێ پێی بڵێین "فه‌لسه‌فه". ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان پێویست بوو بزووتنه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵی بۆ هزر هه‌بێت، هه‌ر ته‌نیا له‌وه‌وه ده‌بێ له‌و یه‌كبوونه برِوانین كه ناوی "موڵكایه‌تی" وه‌رده‌گرێت. هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و "زێده"یه‌ی پاڵ به عه‌قڵه‌وه ده‌نێت بۆ لێپرسینه‌وه و بۆ گه‌رِان به دوای ریشه‌دا، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زێده له نێو عه‌قڵی ره‌وشتی (ئه‌خلاقی)دایه. ئیدی له سه‌ر عه‌قڵه، له‌م جووله‌یه‌دا، زمانی خۆی دابهێنێت. هه‌ر بۆیه به نیشانه‌یه‌كی سپی ئاماژه‌مان به په‌یدا بوونی ئه‌م "زێده"یه دا: نه‌رێنی و روون، ئه‌و "زێده"یه‌ی تواناكانی هه‌میشه له نێو ئه‌و زمانانه‌دایه كه له نێوییه‌وه دروست ده‌بن. ئه‌مه‌ش ده‌ڵێین به بێ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز هیگلی بین.